زه‌مینه‌ی سیاسی،ئابوری وکۆمه‌ڵایه‌تی پێک هاتنی کۆماری کوردستان لهناوچهداچی بوو؟
و. ده‌بێ ئاماژه به چه‌ند خاڵی گرینگ بکرێ،زهختو زوڵم و زۆری له ڕاده به‌ده‌ری ژاندارم وپیاوانی ده‌وڵه‌ت له کوردستان دا له ڕاده به‌ده‌ر بوو.زمان وجل وبه‌رگی کوردی قه‌ده‌غه‌کرابوو. ڕه‌زاشا حه‌ولی ده‌دا بۆ نه مان و فه‌وتاندنی فه‌رهه‌نگ وکلتوری کوردی . چه‌ند سه‌فه‌ری ئه‌و بۆ تورکیه وای لێ کردبوو که به‌رنامه‌ی ئاتاتورک له کوردستان دا پیاده بکا به هه‌ر شێوه‌ی مومکین کورد له‌ناو به‌رێ وته‌نانه‌ت له کوردستان دوریان بخاته‌وه. به هوویانه ،خه‌ڵکی وه‌زاڵه هاتووی ،کوردستانی وه‌خۆ خست.ئه‌ویش له 3 ی خه‌ر مانانی ساڵی 1320 (1941) ده‌ر بڕی له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژان دا هه زاران سه‌ر باز و ئه‌منیه (ژاندارم) چه‌ک کران. له زۆر به‌ی ناوچه‌کانی کوردستان وبه تایبه‌ت له گونده‌کان به کرده‌وه کۆ تایی یان به ده‌سه‌ڵاتی،ده‌وڵه‌تی مهر که‌زی هێنا وکارو بار به هۆی سه‌رۆک عه‌شیره ته‌کان و ئاغاکان ده‌کرا.له‌و کاته دا ده‌وڵه‌تێک وجوودی نه‌بوو . کاتێک شه‌ڕی دوهه‌می جیهانی ده‌ستی پێ‌کرد ،ڕه‌زاشا به‌ره به‌ره خۆی له ئاڵمانی فاشیستی نیزیک کرده‌وه.هیتلێر هێرشی برده سه‌ر شوڕه‌وی . له ڕۆژی 3 ی خه‌ر مانانی 1320 (25 ی ئووتی 1941) دا له سێ لاوه له لاێه‌ن موته‌فقین ئێران داگیر کرا. ڕازا شا له کار لابردرا و بۆ جه‌زیره‌ی سه‌نت موریس له ئافریقای جنوبی ته بعید کراو له ئێران دور خرایه‌وه و حه‌مه ڕه‌زای کوڕی بۆ به‌شای ئێران. له ڕۆژی 25 ی گه ڵاوێژی ساڵی 1321 (16 ی ئووتی 1941) کۆ مه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی کورد دامه‌زرا. دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه ی ژیانه‌وه‌ی کورد له‌لایه‌ن چه‌ند لاوی خوێنده‌وار وکارمهندو بازاڕی مهابادی بۆ به بیرۆکه‌ی دامه‌زراندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران.
زه‌مینه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ی کامه‌بوو؟
- له‌باری نێونهتهوهییهوهسهرکهوتنی سوسیالیزم له ئیتحادیجماهیری شوڕه‌وی.سه‌رهه‌ڵدانی فاشیزم وههڵگیرسانی شه‌ڕ و بێ ده سهڵاتی ده‌وڵه‌ت وداگیرکرانی ئیران له‌سێ لاوه کار هاسنێک بوو بۆ وه‌خۆ که‌وتن وجوڵانه‌وه‌ی پتری خه‌ڵکی ناوچه‌ی مۆکریان. شادی وخۆشحاڵی خه‌ڵک سه‌باره‌ت به هاتنی ئه‌ڕته‌شی سوور لهشیمالی ئێران وهاتنی فڕۆکه‌کانی سۆڤێتی بۆ ناوچه وبڵاو کردنه‌وه‌ی نووسراوه به‌زمانی کوردی.((ماموه‌ستا هێمن مۆکریانی ئاوا باس له‌و ڕۆژه ده‌کا،له مانگی خه‌رمانای ساڵی 1320-1941-له‌سه‌ر خه‌رمانان کرێکاره‌کانمان خه‌ریکی ماڵووسک وزرینگاندنهوهبوون. باڵه فڕه‌کانی شوڕه‌وی،کاغه‌ز ونووسراوهیان له‌مهاباد خسۆته خوارو .که لهودابه یان نامێک به زمانی کوردینووسرابوو.)) له25 گه‌لاوێژی 1321 -16 ئوتی 1942 له مهاباد کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف یان پێک هێنا دامه‌زرێنه‌رانی یازده که‌س بوون.ئامانجی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌ی کوردبوو میر حاج ئه‌حمه‌د نوینه رایه تی حیزبی هیوای ده‌کرد.په لوو پۆ هاویشتنی کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف له کوردستان دابه‌ر چاو بوو،چاپ و بڵاو کردنی گۆڤاری هیوا،هیوای سه‌رکه‌وتن وڕزگاری خسته نیو دڵ وده‌رونی خه‌ڵکی کورد.
نه‌خشی شههیدقازی محهمهدوهک خۆی که ڕێبه‌ری حیزبی دێموکڕات بوو له‌و پێوه‌ندیه‌دا چی بوو؟
- قازی محه‌مه‌د پێاوێکی ماقوڵ وئارام بوو.پێشهواخۆشهویستی خه‌ڵک بوو.چه‌ندین زمانی خاریجی ده‌زانی ئینسانێکی دێموکڕات بوو.هه‌م له‌لای حکوومه‌ت هه‌م له‌لای سۆڤێهتێهکان ڕێزی لێ ده‌گیرا وحیسابیان له‌سه‌ر ده‌کرد. پێشه‌وا زانیاری فراوانی له‌سه‌رمێژووی کوردوکوردستان هه‌بوو،تاریخ وجۆغرافیای دونیای ده‌زانی. له‌سه‌ر ئه‌و باوهڕهبووکه نه خوێنده‌واری یه‌کێک له‌هۆیه‌کانی دواکه‌وتوویی خه‌ڵکی کورده.له سه‌فه‌ری دوومی پیاوه ماقوڵه کانی شار‌و سه‌رۆک عه شیرهتهکان که له‌لایه‌ن نوێنه‌ری ده‌وڵه‌تی شوڕه‌وی له مهاباد ده‌ست نیشانکرابوون و سه‌ر په‌رستی هه‌یئه‌تی کورد به قازی محه‌مه‌د درابوو . له‌باکۆ باقرۆف له‌لایه ن ده‌وڵه‌ت قسه‌ی ده‌گه‌ل ده‌کردن.باقرۆف به‌ڵێنی هاوکاری وپشتیوانی ده‌وڵه‌تی روسی له جوڵانه‌وه‌ی گه‌لی کورد‌و پێکهێنانی،ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌ی کوردلهکوردستانی ئێران دا و کوتی به‌ڵام پێویسته که سه‌بر بگرن.قازی محه‌مه‌دوه ده‌نگ هات و کوتی کورد وه‌ک هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه کی دیکه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که چاره‌نووسی خۆی به‌ده‌سته وه بگرێ وداوای پشتیوانی له یه کێیه تی سۆفێتی کرد.
- کۆماری کوردستان وڵامێک بوو به دا خوازه عه‌ینی و ڕاسته قینه کانی خه‌ڵکی کورد به‌ری بارودۆخی له‌نه‌کاوی شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی بوو؟
¬– له‌و کاته‌داکه خه‌ڵکی وه‌زاڵه هاتووی کوردتوانی ده‌ست که‌وتێکی سیاسی یانی پێک هێنانی کۆمه‌ڵه‌ی ژێانهوهی کوردبێ. ئه‌و کاره به بێ ئاگاهی سیاسی و ویست وداخوازی به‌ر حه‌ق وحیسی ناسیونالیستی کورد نه‌بوو. به ئه‌ندام وه‌رگیرانی قازی محه‌مه‌د وگوڕانی ناوی کۆمه‌ڵه به حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران و هه‌ڵکرانی ئاڵای کورد وڕاگه‌یاندنی کۆمار ویست وداخوازی خه‌ڵکی وه‌زاڵه هاتووی کورد بوو. ناکرێ هه‌لوو مه‌رجی ناوچه، ئێران،سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی دوهه‌م بێ ئه سه‌ر دابندرێ. کۆماری کوردستان وسه‌رۆک کۆمار یانی پێشه‌وای نه‌مر قازی محه‌مه‌د که خۆسه‌ویستی کوردبوو به دانانی به‌رنامه‌ی ڕێک و پێک بۆ حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران وحه‌ول دان بۆ ناساندنی کورد به‌دڵی خه‌ڵک وویست داخوازی خه‌ڵک بوو.خه‌ڵک خاوه‌نی کاروباری خۆیان بوون،خوێندن به‌زمانی کوردی ،دامه‌زراندنی سپای میللی،په‌ره پێدانی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی کوردی،دانانی چاپخانه‌ی کوردی،ڕادیووی کوردی،هه‌ڵکرانی ئاڵای کوردی،ئیجباری کرانی خوێندن بۆ گه‌وره‌و چوکه وژن وپیاو،ئازادی ده‌ربڕینی بیر‌و باوه‌ڕ ،هاتنه ده‌ر له‌ماڵی ژن،نهکۆژران و زیندانی نه‌کرانی هیچ که‌س به تایبه‌ت نه کوژرانی بۆ نمو نه یه‌ک ژن یا کچێک به بیانووی پڕ‌و پوچی ناموس وناموس په‌رستی.........
.مه‌سه‌له ێکی گرینگی دیکه به شداری کوردی چواپارچه له ده‌وری کۆمار بوو. گۆڕانکارێکی به‌رچاو که‌به‌ر خیلافی بزووتنه‌وه‌کانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵی کورده‌واری ڕێبه رایهتی نه تاکه که‌سی بوو نه سه‌رۆک عه‌شیره‌ت وشێخ بوو به‌ڵکو حیزبێکی مودڕنی خاوه‌ن پێڕه‌و پڕۆگڕام بوو که به‌دڵی خه‌ڵک و بوو خه‌ڵک بوو ڕزگاری دایکی نیشتمان ئامانجی حیزب وسه رۆک کۆمار بوو.
_یه‌کێتی سۆڤییه‌ت وکۆماری ئازهور بایجان له پێک هێنانی کۆماری کوردستان چ دهورێیکیان هه بوو؟
- ناکرێ پشت گرتن و یارمه‌تی وهاوکاری یه‌کێتی سۆڤییت به‌که‌م بگیردرێ یانی .یارمه‌تی شوڕه‌وی تهنیاعاملێکی گونجاو وله‌بار بووه،ئه‌گینا پێک هێنانی کۆماری کوردستان ویست و داخوازی،کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی وشیار وتینووی ئازادی وڕزگاری دایکی نیشتمان بوون.هه ڵسوڕێنهریشی گه‌لی کورد،به ڕێبه‌رایه‌تی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان بووه. سه‌فه‌ری هه‌یئه‌تی کوردان بۆ شوڕه‌وی و دیتنی ژیان و پێشکه‌وتی ده‌ره‌وه دیدی ڕیبه‌رانی حیزبی سه‌باره‌ت به زۆر مه‌سایل گۆڕی بۆ وێنه سه‌باره‌ت به‌ئازادی ژنان ولاوان،که به دامه‌زراندنی سازمانی جه‌وانان و یه‌کێتی یایان بوو. ژنی کوردکارو تێکۆشانی خۆی به‌کرده‌وه نیشان دا‌و سه‌لماندی توانای کاروباری سیاسی وکۆمهڵایه تی هه‌یه. دۆستایه‌تی نیزیکی فرقه‌ی دێمۆکڕاتی ئازه‌ر بایجان وه‌ک دۆست وهاوپه‌یمانی حیزب ئه‌گه‌ر ڕاسته‌و خۆش نه‌بێت ده‌کرێ بڵێن بێ ئه‌سه‌ر نه‌بوو ئه‌وه لهحا ڵێک دابوو که نه ده‌وله‌تی ئیتحادی شووڕه‌وی،نه کۆماری ئازه‌ر بایجان نه‌یان ده‌ویست که پێشه‌وا کۆمارێکی وه‌ک کۆماری مهاباد ڕابگه ێنێ. ئه‌وان ڕایان وابوو که کۆماری کوردستان له ژێر چاوه دێری ته‌ورێز دابێت به‌ڵام قازی محه‌مه‌د سه‌ری بۆ ئه‌و ویسته دانهنواد.
-کۆماری کوردستان کۆمارێکی سه‌ر به‌خۆ بوو یان خودموختار؟ به‌ڵگه‌کان کامه‌ن؟
- کۆماری کوردستان شوعاری سه‌ر به خۆیی هه‌ڵنه‌گرتبوو پێشهواله وتووێژه ڕه‌سمی یه کانیشی دا هیچ کات وله هیچ کوێ باسی له ده‌وڵه تی سه‌ر به‌خۆی کوردی نه هێناوه‌ته گۆڕێ.ده‌وڵه تی شوڕه‌وی دژی دامه‌زراندنی سه‌ر به خۆی کوردی بوون. شوعاری حیزب بریتی بوو له دێمۆ کڕاسی بۆ ئێران و خودموختاری بۆ کوردستان.یانی به پێ ئه‌و شوعاره داوای جیا بوونه‌وه یاسه‌ر به‌خۆیی ته‌واو ناکا.به‌ڵام له‌لایه‌ک ده‌گه‌ڵ وڵاتێکی گه‌وره‌ی وه‌ک ئیتحادی جماهیری شوره‌وی دۆستایه‌تی ده‌کا وهاتوو چۆی سیاسی وڕه‌سمی هه‌یه کۆمه‌ک وه‌رده‌گرێ لاوه کان بۆ ده‌رس خوێندن و ئاموزشی نیزامی ڕه‌وانه‌ی ته‌ورێز له‌وێڕا باک‌و ده‌کرێن. حیزب ده گه‌ڵ ئه‌وان مراودهی توجاری ده‌کا ئه‌م کارانه و هه‌ڵکردنی ئاڵای تایبه‌تی و نه‌مانی ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی له‌و ناوچه‌یه له ئه‌سل دا یه‌ک ناگرنه وه ئایا کۆمار سه‌ر به‌خۆ بوو یا خود موختار سه‌ر به خۆ نه‌بوو.خودی شه‌خسی پێشه‌وا باسی سه‌ربه خۆیی ناکات . به ڵام ئاڵای کوردی له مهاباد وموکریان به‌رز ده‌کرێته‌وه،سپای میللی داده مهر زێ.ده‌کرێ بگوترێ که‌حیزبی دێمۆ کڕات داوای مافی ڕه‌وای خۆی ده‌کا،به‌ڵام ئه‌و داوایه به مانای له ژێر پێ نانی مافی نه‌ته‌وه‌یی،مافی ڕه‌وای گه‌لانی دیکه وه‌ک ئازه‌ری،ئاسۆڕی،ئه‌رمه‌نی،که‌لیمی وه‌ی دیکه نییه.
-ده‌ستکه‌وته کانی کۆ ماری کوردستان بۆ گه‌لی کورد چی بوو؟ گرینکترینیان کامه بوو؟
- له سه‌ر کۆمار مهاباد و شه خسی پێشه‌وا کتێب و نووسراوه‌ی زۆر پڕ بایخ هه‌یه ،ئه‌ویش ویست و ئامانجی،دامه‌زرێنه‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی کورد ، حیزبی دێمۆکڕات و پێشه‌وای نه‌مر قازی محه‌مه‌د بوو،که کورد و مه‌سه‌له‌ی کوردببێ به مه‌سه‌له‌یه‌کی نێو نه‌ته‌وه‌ی.کۆماری کوردستان،ئه گه‌ر چی ته‌مه‌نی کورت بوو به‌ڵام پڕ به‌هره‌و پڕ بایخ ومه‌زن وخۆشه ویستی گه‌لی کورد بوو له‌دڵی خه‌ڵک ههڵقوڵیبوو. کۆمارسهلماندی که کورد ئه گه‌ر ڕیگای بدرێ وهه‌ل و مه‌رجی گونجاوی بۆ بلوێ ،توانای کار کردن وبه‌ڕێوه بردنی وڵاتی هه‌یه،کوردیش ده‌توانێ که بۆ خۆی خاوه‌نی خۆی بیت و حاکمی سه‌ر وماڵ ونامووسی نه‌ته‌وه‌که‌ی بێ.کۆمار بوو به پایه وبنجینه بوو دواڕۆژه‌کانی نه‌ته‌وه‌که مان و کۆڵه که یه کی قورس و قایم بۆ وه‌رگرتنی ئه‌زمونه کان به تایبه‌ت،له سه‌ر دێمۆکڕاسی ومافی مرۆڤ،ئازادی ده‌ربڕینی بیر‌و باوهڕسیاسی ،ئاینی، رێز گرتن له ژن ومنداڵ،کرێکار وکهمایه نهتهواێهتێهکانی غه‌یره کورد. به‌ر به‌ره کانی کردن ده‌گه‌ڵ داب‌و نه‌ریته دواکهوتوکانی کۆمه‌ڵی دواکه‌وتووی کورد.بۆ وێنه ژن کوژی به بیانوی شه‌ڕه‌ف پارێزی....
..
سوپاس خوشکه سه‌کینه .
ساڵه
RSS
چاپ کردن/Print
سلاو له خوشکی به‌رێز و به‌رز و نه‌به‌زم .
بریا زۆر پێاو وه‌ک تۆ بوێر و به راستی شۆرشگێر و یهکرهنگ و یه‌کدڵ و یهکزبان بایه .
له بیرته کاتێک فتوای چوونه‌وه لۆ ئێران و بوون به کۆماری ئیسلامی له ئاست هاتن بۆ ئوروپا به پیر‌وز و مه‌زن ده‌رچوو ؟ به‌ڵام ، به‌ڵام چی ؟ گه‌رچی سه‌رئه‌نجامی ئه‌و فیتوایه هه‌ر وا ده‌رچوو ، که‌چی هه‌ڵوێستی مێژوویی تۆ خوشکه سه‌کینی قاره‌مان و کۆڵنه‌ده‌رو گوتاری مێژوویی سونبولی جوانی و پاکی و مه‌زهه‌ری سه‌داقه‌ت مامۆستای به‌رزم کاک حه‌سه‌نی شیوه‌سه‌ڵی به هه‌ق قاره‌مانم قه‌ت له بیر ناچێته‌وه . ئێوه ئه‌و رۆژه بوونه سه‌نگه‌ر و پشتیوانی ئه‌مرۆکه که به‌رهه‌می ئه‌و فیتوایه زۆر رون و دنیایش روناکتره .
بێ شک سه‌رنجت داوه‌ته ئه‌و په‌یامه مێژووییه‌ی که له رێگه‌ی سایتی پێشمه‌رگه‌کانه‌وه
بۆ خوشکی ئازیزمان نسرین قاسملو ره‌وانه کرا.... من ئه‌و کاتی وا خه‌ریکی راپه‌راندنی ئه‌و ئه‌رکه بووم . به چاوی قه‌ڵه‌م دهمروانییه ته‌نانه‌ت کونی مشکی دیواره‌کانی قه‌ڵایش چ بگات به‌و هه‌ڵوێسته مێژووییه‌ی ئێوه به‌رێزان که به لامه‌وه تۆمار کراوه. رێز له پاکی و خزمه‌ت ئه‌رکی هه‌موو لایه‌که، هه‌ر بۆیه به دڵ له دوی رێبه‌نداندا پیروزبایی له‌تۆ و له مامۆستای به‌رزمان کاک حه‌سه‌ن و له سایتی به‌رێز پێشمه‌رگه‌کان و له گشت رێبوارانی رێگه‌ی قاسملوی مه‌زن و هه‌رگیز نه‌مر ده‌که‌م .
له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ری رێز : برا و هاورێی هاوسه‌نگه‌رتان :
محه‌مه‌د که‌ریمی . رۆژنامه‌نوسی سه‌ربه‌خۆ
..............................