زه‌مینه‌ی سیاسی، ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی پێکهاتنی کۆماری کوردستان له ناوچه‌دا چی بوو؟
کۆماری کوردستان، له هه‌لو مه‌رجێکدا پێکهات، که بۆشایی سیاسی و رێبه‌ری ئێرانی داگرتبوو و به پێی ئه‌و دامه‌زراندنی کۆماری کورستان له راستیدا پڕکردنه‌وه‌ی بۆشایی ئیداری و سیاسی ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی کۆمار بوو. پێکهاتنی کۆماری کوردستان، لووتکه‌ی بزاڤی نه‌ته‌وایه‌تی کورد له ماوه‌ی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌و نۆزده بوو. خه‌باتی گه‌لی کورد ماوه‌ی سه‌ده‌ی به‌رله دامه‌زراندنی کۆمار و سه‌ده‌ی نۆزده‌دا له راستیدا زه‌مینه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ناوخۆیی پێکهێنانی کۆماریان خوڵقاندبوو. ره‌نگه له رووی ئابووریه‌وه به هۆی نه‌بوونی دامه‌زراوه ئابووریه‌کان زه‌مینه‌ی ئابووری دامه‌زراندنی کۆمار به‌ته‌واوی ئاماده نه‌بوو، به‌ڵام به‌به‌راورد له گه‌ڵ هه‌موو وڵاتی ئێران، که تا ئه‌وکات جیا له‌نه‌وت وڵاتێکی خاوه‌ن ئابووری کشت وکاڵ بوو. کوردستان له رووی ئابووریه‌وه ئه‌وه‌نده له به‌شه‌کانی دیکه‌ی ئێران دواکه‌تووتر نه‌بوو، بۆیه ده‌بینین که له‌ماوه‌ی 11 مانگ حکوومه‌تی کۆماری کوردستاندا، ئه‌و کۆماره ده‌ست به فرۆشی تووتن بۆ سۆڤیه‌ت ده‌کات و وه‌زاره‌تی بازه‌رگانی ده‌بێته یه‌کێک له وه‌زاره‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی کۆماری کوردستان.
زه‌مینه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی کامه بوو؟
وه‌ڵامی ئه‌رێ بۆ ئه‌و پرسیاره، نار ریالیستیه، چونکه رێبه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی کۆماری کوردستان، فرسه‌تی گرتنی پێوه‌ندی له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی جیهانی به مه‌به‌ستی راکشانی پشتیوانی ئه‌وان بۆ کۆمار نه‌بوو. له‌و پێوه‌ندیه‌دا پێکهاتنی حیزبی دێموکراتی کوردستان و هه‌ڵگرتنی دروشمی دێموکراتیک هاوکات له گه‌ڵ کۆتایی هاتنی شه‌ڕی جیهانی و شکستی به‌ره‌ی فاشیستی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته راگه‌یاندراوی دامه‌زراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان جێگای سه‌رنجه. هه‌روه‌ها هه‌ل ومه‌رجی ناونه‌ته‌وه‌یی و بوونی هێزه‌کانی هاوپه‌یمان له باکوور و باشووری ئێرندا و هه‌روه‌ها بوونی ئه‌رته‌شی سوور له ناوچه‌دا زه‌مینه‌ی له‌باری بۆ پێکهێنانی کۆماری کوردستان ره‌خساندبوو.
نه‌خشی شه‌هید قازی محه‌ممه‌د وه‌ک خۆ که ڕێبه‌ری حیزب بوو و حیزبی دێمۆکرات له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا چی بوو؟
رێبه‌ری له هه‌موو کۆمه‌ڵگاکاندا نه‌خشێکی به‌رچاوی هه‌یه له به‌ره‌وپێش چوونی و سه‌رکه‌وتنی بزاڤه کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و ئابووریه‌کاندا. پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د که‌سێک بوو که هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی رێبه‌رێکی کاریزما، ئاسۆبین، خه‌ڵکی، جێی بڕوایی له ناو حیزبی دێموکراتی کوردستان و کۆمه‌لگای کوردستاندا هه‌بوو. جیاله‌وه که‌سایه‌تی ئه‌و جێگای سه‌رنجی خه‌ڵکانی ده‌ره‌وه‌ی سنووری کوردستان و ته‌نانه‌ت نه‌یارانی کۆماریش بوو. قازی محه‌مه‌د له زۆر روانگه‌وه ده‌کرێ به گاندی و نێلسۆن ماندێلا بشوبهێندرێ. سه‌ره‌رای دووربوونی هێند و ئافریقای باشووری له کوردستان و سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که قازی محه‌مه‌د له کوردستان په‌روه‌رده‌کرابوو، به‌ڵام شێوه‌ی هه‌ڵس که‌وت و ته‌نانه‌ت خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانی ناوبراو له پێناو پاراستنی خه‌ڵکی کوردستان، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ن که له که‌متر رێبه‌رانی جیهاندا بینراوه.
ئایا کۆماری کوردستان ولامێک بوو به داخوازه عه‌ینی و راسته‌قینه‌کانی خه‌ڵکی کورد یان به‌ری بارودۆخی له نه‌کاوی شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی بوو؟
گه‌ر کۆماری کوردستان، وه‌ڵامێک بوایه بۆ داخوازی عه‌ینی خه‌ڵکی کوردستان، ره‌نگه ته‌مه‌نی زیاتر له 11 مانگ بوایه و ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه تووشی نسکۆ هاتن نه‌بوایه. بۆ ئه‌وه‌ی که سیسته‌مێک وه‌ڵامی داخوازی عه‌ینی و زێهنی خه‌ڵک بداته‌وه پێویست به زه‌مینه‌سازی، رێکخستن و په‌روه‌رده‌کردنی کۆمه‌ڵگا ده‌کات. له هه‌ل و مه‌رجی شه‌ری دووه‌می جیهانیدا کۆماری کوردستان له رووی ئیداریه‌وه بۆشایی سیاسی و ئیداری ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی پڕ کرده‌وه و له روانگه‌ی سیاسیه‌وه به ئامانج گه‌یاندنی خێرای بزاڤی نه‌ته‌وایه‌تی له ئه‌نجامی هه‌ل و مه‌رجی گونجاوی پێش هاتوو له شه‌ری دووه‌می جیهانی دابوو. به‌و حاڵه‌ش کۆماری کوردستان خه‌ونی سه‌دان ساڵه‌ی کورده‌کانی به راست گه‌ڕاند و له راستیدا خاڵی کۆتایی به بێ‌بڕوایی به خۆ بوو.
یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت و کۆماری ئازه‌ربایجان له پێک هێنانی کۆماری کوردستان چ ده‌ورێکیان هه‌بوو؟
بێگومان پشتیوانی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت له پێکهێنانی کۆماری کوردستان و هه‌ره‌ها پێکهاتنی حکوومه‌تی میللی ئازه‌ربایجان هۆکارێکی گرنگ بوون بۆ راگه‌یاندنی کۆماری کوردستان. حکوومه‌تی میللی ئازه‌ربایجان له راستیدا "که‌مه‌ربه‌ندێکی" هێمنایه‌تی بوو له نێوان سنووره‌کانی باکووری و به‌شێک له رۆژهه‌ڵاتی کۆماری کوردستان و هێرشی حکوومه‌تی ناوه‌ندی ئێران. هه‌روه‌ها بوونی هاوسنووری له گه‌ڵ حکوومه‌تی ئازه‌ربایجاندا ئیمکانی پێوه‌ندی به دونیای ده‌ره‌وه بۆ کۆماری کوردستان زیاتر ده‌کرد و به‌وه زه‌مینه‌یه‌کی ده‌ره‌کی به‌هێز بۆ دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان پێک هاتبوو.
کۆماری کوردستان کۆمارێکی سه‌ربه‌خۆ بوو یان خودموختار، به‌ڵگه‌کان کامانه‌ن؟
به بڕوای من کۆماری کوردستان حکوومه‌تێکی دووفاکتۆ بوو. له لایه‌ک به پێی راگه‌یه‌ندنی فه‌رمی خۆی، حکوومه‌تێک بوو له چوارچێوه‌ی ئێران و له رووی ناوه‌رۆکه‌وه کۆمارێک بوو له ناو وڵاتێکی پادشاهی، له راستیدا ده‌کرێ بگوترێ راگه‌یاندنی جۆرێک حکوومه‌تی سه‌ربه‌خۆ بوو، چونکه ئه‌گه‌ر وا دابنێین کۆماری کوردستان، له چوارچێوه‌ی حکوومه‌تی ئێران‌دا و به پێی یاسای "ئه‌یاله‌ته‌کان و ویلایه‌ته‌کان" دابه‌زرابێ، ناتوانێ سیسته‌مێکی جیاواز له سیسته‌می حاکم له ئێران‌دا هه‌بێ. حکوومه‌تی کۆماری ناتوانێ له چوارچێوه‌ی وڵاتێی پاشایه‌تی دابێ. کۆماری کوردستان هه‌روه‌ها نوێنه‌ری له مه‌جلیسی میللی ئێران‌دا هه‌بوو و له لایه‌کی دیکه‌وه، کۆماری کوردستان ده‌ستی به بازرگانی ناونه‌ته‌وه‌یی و کرین و فرۆشتن له یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت بوو. بۆیه کۆماری کوردستان نه حکوومه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ بوو نه‌ش خودموختابه‌ڵکوو تایبه‌تمه‌ندیه نێونجیه‌کانی هه‌ردووکیانی هه‌بوو.
ده‌ستکه‌وته‌کانی کۆماری کوردستان بۆ گه‌لی کورد چی بوو، گرینگرینیان کامه بوو؟
له باره‌ی ده‌ستکه‌وته‌کانی کۆماری کوردستان زۆر گوتراوه و نووسراوه، به‌ڵام به ىڕوای من گرنگترین ده‌سکه‌وتی فه‌رمی کردنی زمانی کوردی و خوێندن و نووسین به زمانی کوردی بوو. به‌وه زه‌مینه‌ی فه‌رهه‌نگی و کولتووری نه‌ته‌وه‌سازی له کوردستاندا پێک هات. جیا له‌وه یه‌کێک له ده‌ستکه‌وته هه‌ره گرنگه‌کانی کۆماری کوردستان به‌ده‌ستهێنانی بڕوابه‌خۆ بوونی مرۆڤی کورد بوو. ئه‌گه‌ر تا به‌رله کۆمار خه‌ڵکی کورد خه‌ونیان به حکوومه‌تی کوردیه‌وه ده‌بینی؛ دامه‌زرێنه‌رانی کۆماری کوردستان ئه‌و خه‌ونه‌یان کرده واقیع. سه‌رنج راکێشه ئێستا دوای 63ساڵ بوونی حکوومه‌تی کوردی هه‌روا له لایه‌ن نه‌وه‌کانی دووه‌م و سێهه‌می دوای کۆماری به خه‌ون ده‌بیندرێ.
..
سوپاس بۆ هاوڕێ مه‌جید و به‌ڕێزانی تر که وڵامی پرسیاره‌کانیان سه‌باره‌ت به کۆماری کوردستان داینه‌وه.
ساڵه نه‌ڵۆسی
20090122
RSS
چاپ کردن/Print