فیمینیزمی رادیکال، مارکسیستی، سوسیالیستی، لیبیرال و ئانارشیستی بوونه قوتابخانه و شێوازی جودای بیرکردنه‌وه‌ی فیمینیستی که هه‌ریه‌که‌یان هه‌ڵگری بۆچونێک بوون.
ئه‌ژین ره‌زابی\ فیمینیزم هه‌وڵ ده‌دات یه‌کسانییه‌ک له‌نێوان ژنان و پیاواندا دروست بکات و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی سه‌رده‌میانه بێته ئاراوه که چیتر ده‌سه‌ڵات نه‌سه‌پێندرێ.
زۆریشن ئه‌و کچانه‌ی لێره‌ش له‌گه‌ڵ بونی ههموئازادیهکاندادیاسنهوه ده‌چه‌وسێنه‌وه‌و ئاوات به ژیانی ناوخۆی کوردستان ده‌خوازن و پێیان وایهلهکوردستان ئازادتر بون وه‌ک لێره.
ئه‌ژین ره‌زابی ،ئه‌ندامێکی چالاک و هه‌ڵسوراوێکی به ئه‌زمونی نێو یه‌کیه‌تی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران له‌مه‌ر پرسی ژن له‌کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیداوهڵامی چه‌ند پرسیارێکی ساده‌و ساکاری داینه‌وه که به‌رده‌وام قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کریت، به‌ڵام ئه‌و به‌حه‌سره‌ته‌وه باسیشی له‌چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنی کورد کرد که له‌وڵاتانی دیموکراسیداژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ئه‌وه‌شی ئاشکرا کردژنی کورد له ههرکون وکه‌له‌به‌رێکی ئه‌م جیهانهدابێ ئه‌وا له چه‌وسانه‌وه بێ به‌ش نیه، :
وت‌و وێژ هاواربانیخێڵانی؛
سه‌ره‌تا کورته‌یه‌ک له ژیانی خۆتمان بۆ بخه رو.
من ئه‌ژین ره‌زابی، خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانم. ماوه‌ی حه‌وت ساڵه له وڵاتی فینلاند نیشته‌جێم. ئێستاش له زانکۆ ئابووریی ده‌خوینم. وێڕای خوێندنه‌که‌م، به کار‌و چالاکی سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له نێو یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌دا کارده‌که‌م.
هاواربانیخێڵانی\ ئه‌وه‌ی من تێبینیم هه‌یه له‌سه‌ری ئه‌وه‌یه که‌زۆرێک له‌و کچ و ژنانه‌ی که له ئه‌وروپا ده‌ژین .زیاترن له‌وانه‌ی که له کوردستانن هاوخه‌می یان بابڵێین داکۆکی له ماف و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ژنان ده‌که‌ن، ئه‌م جیاوازیه له چیدا ده‌بینیت؟
ئه‌ژین ره‌زابی \ هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌بێ ئاماژه به‌وه‌بکه‌م که ئێستا ئێمه به‌راورد ده‌که‌ین له نێوان ژنان و کچانی دوو کۆمه‌ڵگه‌دا، که ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه به رێژه‌یه‌کی زۆر له‌یه‌ک جیاوازن. باری گوزه‌ران له‌م وڵاتانه‌دا جیاوازی هه‌یه وه‌ک له کوردستان. ئه‌و باردۆخه سیاسییه‌ی ئه‌مڕۆ گه‌لی کوردی تێدایه، بێ گومان بێ کاریگه‌ری نه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌و سته‌م و زوڵمانه‌ی به‌رامبه‌ر به ژنان و کچانی کورد کراوه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا. چونكه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه و ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت باری گوزه‌ران له رووی سیاسی، ئابووری و ئاینییه‌وه له وڵاته‌که‌ماندا، باش نه‌بووه. ئه‌مانه‌شن كه ئێمه بنه‌مای ژیانی له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێنین. هه‌ر جۆره گۆڕانكارییه‌ك له‌م بوارانه‌دا به هه‌ر لایهکدابێت، ده‌بنه هۆكاری پێكهێنانی هه‌ڵسوكه‌وتی ئێمه له شوێنی نیشتهجێبوونمانداو کردنه‌وه‌ی مه‌ودا بۆ ده‌ربرینی بیروبۆچوونه‌کانمان.
خراپی باری گوزه‌ران هۆکارێکی سه‌ره‌کییه بۆ ئه‌م پرسه. ئه‌مانه‌ش هۆکارگه‌لێکن له کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی کچان و ژنان بڕوایان به تواناییه‌کانی خۆیان نه‌بێت و ترسیان هه‌بێت له ده‌ربڕینی بۆچوونه‌کانیان له ده‌ره‌وه جیاوازییه‌کان به‌رچاون و تا نه‌بینرێن، ناتوانرێ هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌راوردیان بکرێت له‌گه‌ڵ ناوخۆی وڵات. به‌ڵام له کوردستانیش ئێستا رێژه‌یه‌کی به‌رچاو له کچان و ژنان ئه‌و سنوره ده‌ستکردانه‌یان به‌زاندووه و بوێرانه هاتوونه‌ته مه‌یدانی نووسین ولێکۆڵینه‌وه له‌مه‌ڕ پرسگه‌لێکی تایبه‌ت به ژنان و مافه‌کانیان.
هاواربانیخێڵانی\ ئێوه باس له سێ هۆکار ده‌که‌ن که باری ئابوری وسیاسی و ئاینی، له‌م ووڵاته‌دا باش نه‌بووه ، له روی ئانیهکهوه مه به‌ستان له چیه ، یان ده‌کرێ تیشک بخه‌نه‌سه‌ر ئه‌و چه‌مکه؟
ئه‌ژین ره‌زابی \ ئه‌و بنه‌مایانه‌ی ژیان هه‌موو په‌یوه‌ندییان به یه‌کتریه‌وه هه‌یه. له سه‌ره‌تای گه‌شه‌سه‌ندنی بیری مرۆڤایه‌تییه‌وه یاساکان و باسه‌کان دژ به ژن بوونه. ژن به که‌م ئه‌قڵ و بێهێز بینراوه، ئه‌گه‌رچی که‌م هێزی ژن له بواری فیزیکییهوهیه. له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا به‌راده‌یه‌کی به‌رچاو ئاین و ده‌سه‌ڵات تێکه‌ڵ به‌یه‌کن و له‌یه‌ک جودانین. کاتێکیش به‌م شێوه‌یه‌بێت ئاشکارایه که گوزه‌رانی تاک له کۆمه‌ڵگه‌دا ئازاد و ئارام نییه. ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ده‌بینین زۆرینه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی دژ به کچان و ژنان ده‌کرێن له‌و کۆمهڵگایانهدان که ئاینی ئیسلام تێیانده په‌یڕه‌وی ده‌کرێت، یان به شێوه‌یه‌کی دیکه، ئه‌و وڵاتانه‌ی ئاین تێیانده سه‌روه‌ره و یاسای وڵات ده‌ور نابینێت. ئاینی ئیسلام هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنیه‌وه، ژنی به كه‌م و لاواز زانیوه‌و ژنی به‌شێوه‌یه‌ك له قه‌ڵه‌م داوه كه توانای هیچیان نییه. دیاری ده‌ستی ئاینی ئیسلام بۆ ژنان حیجابی ئیجباری بوو، که بووه هۆی ئه‌وه‌ی به فه‌رمی ژن له کۆمه‌ڵگه‌دا جیابکرێته‌وه، هه‌روه‌ها له به‌رده‌م دادگادا دوو ژن به‌رامبه‌ر به پیاوێک بێت. ئه‌گه‌ر لێکدانه‌وه‌کان له‌سه‌ر کچان و ژنان به‌م شێوه‌یه‌بێت ئایا ده‌کرێ بڵێین ئاین هیچ کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر بارودۆخی ژیانی کچان و ژنان نییه له کۆمه‌ڵگه‌دا؟ بێگومان نه‌خێر. رێزگرتن و پهیرهویكردن له ئاین له‌لایه‌ک و هه‌روه‌ها پهیرهویكردن له دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تیش كه بنه‌مای كولتووری هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كه ، له لایه‌کی دیکه،ده‌بێت سنورێك له‌نێوانیاندا هه‌بێت. بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه ده‌بێت ده‌سه‌ڵات به پله‌ی یه‌كه‌م هه‌وڵ بدات. ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانیاری گه‌له‌كه‌مان.
هاواربانیخێڵانی\ خراپی باری گوزه‌ران چی په‌یوه‌ندیه‌کی به لایه‌نی ئازادییه‌وه هه‌یه؟
ئه‌ژین ره‌زابی \ له‌هه‌موو لایه‌که‌وه په‌یوه‌ندی پێوهههیه! تاکی کۆمه‌ڵ ده‌بێت خۆش بژی، ده‌بێت مافهمرۆڤایهتییهکان له کۆمه‌ڵگه‌که‌دا ره‌چاوبکرێت، باشی گوزه‌رانی ژیان مافی هه‌موو تاکێکه. ئه‌گه‌ر باری سیاسیی ئاڵۆزبێت، راسته‌وخۆ کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵک و ئابووری وڵاتیش. بۆ نموونه ده‌ورانی پێش راپه‌رینی گه‌لی کورد له باشوری کوردستان بهێنینه‌وه یاد ده‌بینین ئه‌وده‌م بۆ کورده‌کان چه‌نده ئازادییه‌کان به‌رته‌سک بوون یاخود هه‌ر نه‌بوون ئه‌ویش به‌هۆی ناله‌باری گوزه‌رانی خهڵکهوهبووه به تایبه‌تی له بواری سیاسیی‌دا. پاش راپه‌رینیش کاتێکی زۆری برد که تائێستاش به‌رده‌وامه بۆ باشترکردنی گوزه‌رانی خه‌ڵک. هه‌ربۆیه‌شه ده‌بینین له‌م ساڵانه‌ی دواتردا زیاتر کچان و ژنان له مه‌یدانی ڕۆشنبیری، کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی‌دا ده‌نووسن، لێکۆڵینه‌وه‌ده‌که‌ن و کارده‌که‌ن.
هه‌تا ئارامی و ئاسایش زیاتربێت له وڵات و شوێنی نیشته‌جێ بووندا، مرۆڤه‌کان بڕوایان به خۆ زیاتر ده‌بێت و تا ئاستێک بوێرانه رای خۆیان ده‌رده‌بڕن.
هاواربانیخێڵانی\ ئێوه وه‌ک ژن که له ووڵاتانی دیموکراسیدا ده‌ژین چه‌ند هه‌ست به ئازادی ده‌که‌ن ، یان چه‌نده ئازادیتان بۆ فه‌راهه‌م کراوه له لایه‌ن بنه ماڵه‌کانتانه‌وه ، یان هه ر هه‌ست به نیمچه سه‌رکۆنه‌یه‌ک ده‌که‌ن؟
ئه‌ژین ره‌زابی \ وه‌ک له سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌م پێ‌کرد، ئێره وڵاتێکه له‌سه‌ر بنه‌مای دێموکراسی خانه‌ی خۆی رێکخستووه. وه‌ک خۆم، ده‌توانم بڵێم ئازادم! ئازادی به‌و واتایه‌ی ده‌توانین رای خۆمان ده‌ببڕین، له هه‌ڕه‌شه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی نه‌ریتی نه‌ترسین. بڕوام به‌وه هه‌یه ده‌توانم له ئازادی رادهبڕینمدا سنووره‌کان نه‌شکێنم. بێگومان زۆریش هه‌ن له‌و کچانه‌ی لێره‌ش له‌گه‌ڵ بوونی هه‌موو ئازادییه‌کاندا دیسانه‌وه ده‌چه‌وسێنه‌وه و ئاوات بۆ ژیانی ناخۆی کوردستان ده‌خوازن، پێیان وایه له‌وێ ئازادتربوون وه‌ک لێره،وه پێشم وانیه له‌م ووڵاته‌نه تاراده‌یه‌کی به‌رچاو جیاوازی دروست بکات.
چه‌سپاندنی بیری ئازادی بۆ تاک یان بۆ کچ و ژن، به قسه زۆری ده‌وترێت، به‌ڵام من پێموایه هه‌تا ئه‌و راستییه له بیر و لێکدانه‌وه‌ی خۆماندا په‌سه‌ند نه‌که‌ین و جێی نه‌خه‌ین، بێگومان قسه‌کردن هیچ ئاکامیکی نابێت بێ چوونه نێو کرداره‌وه. زۆر له بنه‌ماڵه‌کان ناتوانن له‌لای خۆیان پرسی ئازادی کچ یان ژن جێبخهن نه‌ک ته‌نها له کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش. ئه‌و که‌سانه پێیان وایه ئه‌گه‌ر کچان یان ژنان ئازادبن ئه‌وا لادان له کۆمه‌ڵگه‌دا پێکده‌هێنێت و ده‌بێته هۆی پێشێلکردنی هه‌موو یاساکان و ژێرپێنانی یاسا‌و ڕێساکانی ئاین. بۆیه ئه‌گه‌ر بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه به‌و شێوه‌یه‌بێت و نهگۆربن، له‌و بڕوایه‌دام له هه‌رشوێنێکی دنیادابن هه‌مان تاک ده‌بن و ناتوانین چاوه‌ڕوانی بۆچوون و لێکدانه‌وه‌ی باشیان لێبکه‌ین. هه‌رچه‌ند مرۆڤه‌کان بگۆڕن و قابیلی گۆڕانن، به‌ڵام هه‌ندێکجار له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و باسانه‌دا، ئه‌و مه‌سه‌له‌یه دژوارترده‌بێت.
نموونه‌ی سه‌ره‌کیش بۆ ئه‌م باسه، کوشتنی چه‌ندین کچی کورده له وڵاتانی ئه‌وروپا و جه‌رگه‌ی شارستانییه‌ت که به‌داخه‌وه بۆته هۆی تا راده‌یه‌کی به‌رچاو خه‌وشدارکردنی سیما و ده‌نگی کورد، چونکه هه‌ریه‌ک له‌و کوشتنانه له ده‌نگ و ڕه‌نگی ئه‌و وڵاتاندا خراونه‌ته به‌رباس و لێدوان.
بۆیه ده‌کرێ بڵێم په‌یوه‌ندی به ئاستی هۆشیاری و رۆشنبیری ئه‌و خێزانه‌وه‌یه هه‌یه که کچ یان ژن تێیدا په‌روه‌رده‌ده‌بێت. په‌روه‌رده‌ی دروست، خێزانی ته‌ندروست پێکده‌هێنێت و خێزانی ته‌ندروستیش نه‌وه‌ی به‌که‌ڵک و دروست ده‌داته کۆمه‌ڵگا، له ئاکامیشدا ده‌بینین کۆمه‌ڵگا له‌و گرفتانه به‌دووره و ساق و ته‌ندروسته. ئه‌گه‌ر بشمانه‌وێت دیارده‌ی سه‌رکۆنه و زاڵ بوون به‌سه‌ر کچاندا که‌م بکه‌یه‌نه‌وه ده‌بێت له خێزانه‌که‌ی خۆمانه‌وه ده‌ست پێبکه‌ین، گه‌ر به‌و شێوهنهبێت ناتوانین داکۆکی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئازادی بکه‌ین که هاوکات پیاوان یان باوک و برامان ئه‌و ئازادییه بۆ کچ،ژن، خوشک یان دایکی خۆیان بهڕهوانهبینن.
هاوار بانیخێڵانی\ پێتان وایه ئه‌و ژنانه‌ی که زۆرجار له له ماڵپه‌ره‌کاندا ده‌ر ده‌که‌و ن وباسی کێشه‌و گرفتی ژن ده‌که‌ن ، ئایا داکۆکیه‌کانیان له خهمخۆریهوهیه یان هه‌ر بۆ خۆدهرخستنیانه؟
ئه‌ژین ره‌زابی \ دیاره زۆر باسی جیاواز له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا کراوه،چ له ڕێگای ماڵپهرهکانهوهبێت یاخود ده‌زگاو راگه‌یاندنه جیاوازه‌کانی دیکه. له‌وانه‌یه هه‌ردوو مه‌به‌ست له ئارادابن. هه‌ندێک هه‌بن مه‌به‌ستی سه‌ره‌کییان ده‌رکه‌وتن بێت، هه‌ندێکی دیکه‌ش ته‌نها مه‌به‌ستیان هێنانه به‌رباسی کێشهکانبێت و بیانه‌وێت له‌و رێگایه‌وه ده‌رگای گفتوگۆ بکه‌نه‌وه بۆ مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی رێگای چاره‌سه‌ر. بۆیه ناکرێت هیچیان ره‌دبکه‌مه‌وه. به‌ڵام ده‌بێت بزانین که هه‌رکه‌سێک خامه له سه‌رپه‌ڕاو داده‌نێت و باس له ئازار و گرفتێکی نیوه‌ی کۆمه‌ڵه‌که‌ی ده‌کات، له خه‌میدایه! من زۆرجار ده‌بینم پیاوان زۆر زیاتر باس له گرفته‌کانی ژنان ده‌که‌ن، به‌ڵام هاوکات به سه‌رنجدان و وردبوونه‌وه ده‌رده‌که‌وێت ئه‌وه‌ی باسی ده‌کات، له بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆیدا ره‌چاوی ناکات و هێنده خه‌مخۆر نییه. به دڵنیاییه‌وه هیچ پیاوێک یان کوڕێک ناتوانێت هێنده‌ی ژن یان کچ خه‌مخۆری ئه‌و کێشانهبێت، چونکه ته‌نها کچان ژنان ده‌توانن ئازار و گرفته‌کانی خۆیان وه‌ک پێویست هه‌ست پێبکه‌ن. بۆیه هیواداریشم مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ببێته خزمه‌تکردن نه‌ک خۆده‌رخستن.
هاوار بانیخێڵانی\ تۆ تاچه‌ند خۆت به فێمێنیست ده‌زانی وه‌ک کچه رۆژههڵآتیهک؟
ئه‌ژین ره‌زابی \ فێمینیزم به واتای مافه‌کانی ژن و یه‌کسانی ژن و پیاودێت، له به‌ریتانیا له جیاتی واژه‌ی womanism به‌کارهێنرا. له کاتێکدا ئه‌م واژه‌یه له باتی چه‌مکی womens movment به‌کاربرا که به‌واتای بزووتنه‌وه‌ی ژنان دێت. بێگومانیش ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه هه‌موو شێوازه جۆربه‌جۆره‌کانی خه‌باتی ژنان له هه‌موو بواره‌کان و ئاسته جیاجیاکاندا له پێناو ده‌سته‌به‌رکردنی یه‌کسانی نێوان ژن و پیاو ده‌گرێته‌وه.
به دوای هاتنه‌گۆڕی ئه‌م چه‌مکه، چه‌ندین لق یان به‌شی دیكه‌ی لێبووه‌وه که هه‌ریه‌که‌یان له بوارێک‌دا په‌ره‌ی به خه‌باتی ژنان داوه و ده‌دا.
فیمینیزم هه‌وڵ ده‌دات یه‌کسانییه‌ک له‌نێوان ژنان و پیاواندا دروست بکات و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی سه‌رده‌میانه بێته ئاراوه که چیتر ده‌سه‌ڵات نه‌سه‌پێندرێ.
به‌رفراوانتربوونی خواسته‌کانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان له بواری جیاجیادا، بووه هۆی ئه‌وه‌ی که چه‌ندین شێوازی فیمینیزم بێنه ئاراوه و هه‌ریه‌که‌یان ئاراسته‌ی جیاواز و بۆچوونی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بوو، له‌مه‌ر چه‌وساندنه‌وه‌ی ژن و نایه‌کسانی نێوان ژن و پیاو و هه‌ر به‌وچه‌شنه‌ش رێگه‌ی چاره‌سه‌ریی جیاوازیان هه‌بوو بۆ چاره‌سه‌رکردنیان.
بڕوام به‌وه‌یه هه‌یه که ده‌بێت تاک له کۆمه‌ڵدا به ژن و پیاوه‌وه یه‌کسان بژین و وه‌ک یه‌ک سوود له مافه‌کانی مرۆڤ وه‌ربگرن. هیچ لایه‌نێکیان به هیچ بییانویهک نه‌چه‌وسێته‌وه. چونکه هه‌ردوو ره‌گه‌ز ته‌واوکه‌ری یه‌کترین.
له په‌یوه‌ندی ئه‌وه‌ی تاچه‌نده خۆم به فیمینیست ده‌زانم، ده‌توانم بڵێم له پێنج قوتابخانه‌که‌ی فیمینیستدا که هه‌ریه‌که‌یان هه‌ڵگری بۆچوونێکی جیاوازن، دڵنیام له‌وه‌ی بۆچوونی ئانارشیسته‌کان دوورم. چونکه ژنان به‌شێکی زۆریان خۆیان تاوانبارن له چه‌وساندنه‌وه‌یان نه‌ک به ته‌نها پیاوان.
هاواربانیخێڵانی\ باستان له قوتابخانه‌ی فێمینیست کرد که پێنج بۆچونی جیاوازن ، ده‌کرێ قسه له‌سه‌ر ئه‌و پێنج بۆچونه بکه‌ی ، یان ئه‌و بۆچونانه شی بکه‌یته‌وه؟
دیاره باسکردن له‌سه‌ر ئه‌و قوتابخانه‌نه کاتێکی زۆر ده‌بات به‌ڵام ئه‌گه‌ر زۆر به کورتی ئاماژه به ئامانجه‌کانیان یان بۆچوونه‌کانیان بکه‌م له‌م چه‌ند ڕسته‌یه‌دا شیده‌که‌مه‌وه.
به‌رفراوانتربوونی خواسته‌کانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان له بواری جیاجیادا، بووه هۆی ئه‌وه‌ی که چه‌ندین شێوازی فیمینیزم بێنه ئاراوه و هه‌ریه‌که‌یان ئاراسته‌ی جیاواز و بۆچوونی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بوو، له‌مه‌ر چه‌وساندنه‌وه‌ی ژن و نایه‌کسانی نێوان ژن و پیاو و هه‌ر به‌وچه‌شنه‌ش رێگه‌ی چاره‌سه‌ریی جیاوازیان هه‌بوو بۆ چاره‌سه‌رکردنیان.
*فیمینیزمی رادیکال، مارکسیستی، سوسیالیستی، لیبیرال و ئانارشیستی بوونه قوتابخانه و شێوازی جودای بیرکردنه‌وه‌ی فیمینیستی که هه‌ریه‌که‌یان هه‌ڵگری بۆچونێک بوون.
رادیکاڵه‌کان له‌و بڕوایه‌دان که هۆی چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان پیاوسالارییه نه‌ک سه‌رمایه‌داری، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی جنسیی نێوان ژن و پیاو مه‌ترسیداره و بۆیه په‌یوه‌ندی هاوڕه‌گه‌زی ، واته ژن و ژن، به باشتر ده‌زانن و له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ژیان ئاساییه.
تواناکانی ژنان له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا ناگیرێت و توانا و هێزی ژنان هه‌ر بۆ ژنان خۆیانه. هه‌روه‌ها پێشیانوایه، ره‌گه‌زه كه بناغه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تییه، نه‌ك چین.
مارکسیسته‌کانیش پێیانوایه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داری نه‌مێنێت ئه‌وا پیاوسالاریش نامێنێت، چونکه ئه‌گه‌ر سیستمێکی یاسایی به‌رهه‌مهێنان هه‌بێت له وڵات‌دا، ده‌بێته هۆی دروستبوونی سیستمێکی دادگه‌رانه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌رلێره‌شه‌وه سته‌مکردن له ژن کۆتایی پێدێت. هه‌روه‌ها خه‌باته‌که‌یان به‌ستووه‌ته‌وه به خه‌باتی چینایه‌تیه‌وه.
سوسیالیسته‌کانیش، که هه‌ڵگری بیروبڕوای چه‌په‌کانن، هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌ردوو خه‌باتی چینایه‌تی و خه‌باتی ژنان بکه‌نه‌وه یه‌ک. پێیانوایه، هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌ری پیاوسالاری و سه‌رمایه‌داری ، یه‌کسانن بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان.هه‌روه‌ها دابه‌شکردنی کار به بنه‌مای چه‌وساندنه‌وه‌ی ره‌گه‌ز و چین داده‌نێین.
پێشیانوایه سوسیالیزم باشترین سیستمه بۆ نوێگه‌رایی و گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵ.
لیبراڵه‌کانیش له‌و بڕوایه‌دان که، چه‌وساندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له ئاکامی کاریگه‌ریی نه‌ریت و ستاتووی سێکسی ژن و پیاوه. واته نه‌بوونی مافی ژن له نه‌ریته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات. هه‌ر لێره‌دا ئه‌وه ده‌رده‌که‌وێت که هۆشیاری تاک و بیرکردنه‌وه‌ی له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا رۆڵ ده‌بینێت و ده‌توانێت بریارده‌ر بێت.
ئانارشیسته‌کان پاش ماوه‌یه‌کی که‌م به دوای دامه‌زراندنیاندا هه‌ڵوه‌شانه‌وه، چونکه نه‌یانتوانی پشتیوانی خه‌ڵک بۆ خۆیان به‌ده‌ستبێنن و لێیان کۆببنه‌وه.
ئانارشیسته‌کانیش ئه‌وانه بوون که هه‌موو ره‌خنه‌کانیان روو له پیاو بوو وه‌ک تاک. هه‌موو چه‌وساندنه‌وه‌یه‌کی ژنانیان ته‌نها به تاوانی پیاوان ده‌زانی _ وه‌ک خۆیان، نه‌ک وه‌ک سیستمی پیاوسالارانه_ .
ئه‌گه‌رچی فیمینیزمی ئانارشیستی زوو هه‌ڵوه‌شایه‌وه و لاینگرانی که‌م بوون، به‌ڵام ئه‌مرۆکه که‌م و کورتێک هه‌ن هه‌ڵگری ئه‌و بۆچوونه‌ن به هۆی ئه‌وه‌ی که، له ژیانی تایبه‌تی خۆیاندا له‌لایه‌ن پیاوه‌کانه‌وه سته‌میان لێکراوه.
له پێکهاتنی ئه‌م قوتابخانانه‌شدا بێگومان هه‌موو کۆمه‌ڵ په‌سه‌ندیان نه‌کردن، بۆیه هه‌بوونی ئه‌م قوتابخانانه‌ی فیمینیزم، هۆكار بووه بۆ ئه‌وه‌ی که‌سانێک و گوروپگهلێک بێنه ئاراوه که دژیان بن! واته دژی بیروبۆچوونی فیمینیستی بوه‌ستنه‌وه.له نێو دژه فیمینیسته‌کاندا، ژنان و پیاوان هه‌ن، واته ته‌نها بۆ ره‌گه‌زێک نین.
هاواربانیخێڵانی\ به بروای ئێوه هه‌ر ژن له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا ده‌چه‌وسێته‌وه ، یان زۆرێکیش له پیاوان له له‌یه‌ن ژنانه‌وه ئه‌م پشکه‌یان به‌رکه‌وتوه؟
ناتوانین بڵێین هه‌موو ژنێک ده‌چه‌وسێته‌وه و هه‌موو پیاوێکیش چه‌وسێنه‌ره. بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌م ناڕێکییانه‌ی که له کۆمه‌ڵگایه‌کدا هه‌بێت ده‌بێته هۆی پێشێلکاری مافه‌کانی مرۆڤ، ئیتر ژن بێت یان پیاو. به‌ڵام ده‌زانین زیاتر ژنان چه‌وسانه‌ته‌وه و زوڵمیان لێکراوه. پیاوان زۆر به‌که‌می چه‌وسانه‌ته‌وه. هه‌رچه‌ند له‌وانه‌یه چه‌وساندنه‌وه ووشه‌یه‌کی زۆربێت. کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه هه‌ندێک دیارده‌ی تێدایه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر پیاو بڕوای به مافی یه‌کسانی هه‌بێت و به‌ربه‌ستێک دانه‌نێت له‌به‌رده‌م خواسته‌کانی خوشکه‌که‌ی، کچه‌که‌ی، یان ژنه‌که‌ی، وه بۆچوونه‌کانیان به‌هێند وه‌ربگرێت و رێزیان بۆدابنێت، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه به پیاوێکی چه‌وساوه‌ی ناوده‌به‌ن. رۆژ نییه گوێمان لێنه‌بێت کچان و ژنانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه له ده‌ست چه‌وساندنه‌وه خۆیان نه‌کوژن یان به‌ناوی شه‌ره‌ف و ناموسه‌وه نه‌کوژرێن، به‌ڵام تا ئێستا نه‌بیستراوه پیاوێک به ده‌ست زوڵم و زۆری ژنه‌وه خۆی کوشتبێت. ژن به گشتیی میهره‌بانه ، بۆیه زوڵم و سته‌م له دژی ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ری به ئه‌نجام ناگه‌یه‌نێت.
..
20090217
RSS
چاپ کردن/Print
سڵاو رێزم بۆ هەموو لایەک!
دەست خۆشیت لێدەکەم کاک هاوار بۆ سازدانی ئەم وتوێژە، پێویستە ئەم کیژە بە توانایانە بەسەربکرێنەوە بەردەوام.
هیوای بەردەوامی بۆ ئەژین خان دەخوازم لە کاروتێکۆشانیدا. نموونەی کچی وەک ئەو زۆربێت.
ژنان دەبێت بۆخۆیان لە خەمی خۆیاندابن، نابێ چاوەرێی ئەمەی پیاو بکەن. هەموو پیاوەک پێێ خۆشە ژن و کچ ئازادبێت، تەنها ژن و کچی نێو ماڵەکەی خۆی نا!
پرسیارێکم لێتان هەیە، هیوادارم وەڵام وەربگرمەوە یان بەڕێوەبەرانی ئەم ماڵپەرە وەڵامم بدەنەوە،
ماوەیەکی زۆرە بابەتەکانت لێرە دیارنین، ئایا لە شوینی دیکە بڵاودەکرنەوە یاخود شتیکی دیکە.
زۆر سوپاسی دووبارە بۆ هەمووتان.
............