| |
|
Date: 17 Feb 2009 / Views: 2810
گه‌رمترکردنی بازاڕی فریو, خه‌لێقی
 دوای تێکقرمانی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری شای ئێران له ساڵی 1979دا و له‌ره‌وتی گه‌رمبوونی بازاڕی شۆڕشگێڕی و ئازادیخوازی وسۆز بۆ گورانکاری، له مێشک وهه‌ڵسوکه‌وتی به‌شێک له رووناکبیران ورێکخراوه کانی جیا له رێکخراوه بیرئیسلامییهکان، بێ ده‌س نیشانکردنی چوار چێوه یه‌کی دیاریکراو له شێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی، یاسای بنه‌ره‌تی وڵات زیاتر له ژێرچاوه‌دێری وکاریگه‌ری ئاخونده‌کان وکه‌متر له ژێرکاریگه‌ری بیروبۆچوونی رووناکبیراندا، دارێژرا و به‌و حاڵه‌ش هه‌ندیک به‌ندی تێدا له‌به‌رچاوگیرابوو که به لێی وردبوونه‌وه، ره‌نگی دێموکراسی وئازاد یخوازی پێوه دیاربوو. له به‌رئه‌وه گونجاندنی ئه‌و به‌ندانه، به‌ری هه‌ستی شۆڕشگێڕی وکات وساتی تایبه‌تی پاش رۆخانی داموده‌زگای شابوو، نه‌ک هه‌ڵهێنجراو له مێشکی ئاخوندهخاوهن ده‌سه‌ڵات و زاڵ به سه‌ر دۆخه‌که‌دا، چه‌ند ساڵ دواتر، له ژێر ناوی" چاوپێداخشاندن به به‌نده‌کانی یاسای بنه‌ڕه‌تی"دا، هه‌ندێک له‌و بهندهنیوبهندانهیان قرتاند وله شوێنی ئه‌وان، به‌شێکیتر لهویاسا ورێساگهلهیان دانا که که له فه‌رهه‌نگی ده‌وری به ناو"جاهێلی"دا‌و له کۆمه‌ڵگایه‌کی له باری قه‌واره وهکاتهوه، به ته‌واوی جیاواز له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای ئێستای ئێمه‌دا، له دایک ببوون و بۆچاره سه‌رکردنی ئه‌وگرفتانه ی ئه‌وێنده‌رێ، به که‌ڵک بوون. به وته‌یه‌کی دیکه، به مه‌به‌ستی داسه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها و بێئهملاوئهولا وقرتاندن و کپکردنی ده‌نگی خه‌ڵک له دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆیاندا به ده‌ستی خۆیان وه‌ک تاکه سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵات، ئهوبهندانهیان وه‌ک لهمپهرچاو لێکرد. به‌و بارهخراوهش، هێشتا هه‌ندێک به‌ند له‌و یاسایه‌دا ماوه که به گشتی له‌گه‌ڵ بیروبۆچوونی خانه‌دانی ده‌وره‌ی جاهیلی، یه‌کناگریته‌وه. ئه‌وه بوو بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه له گوڕه‌پانی کرده‌وه‌دا، هیچکات به‌وانه له‌گه‌ڵ خه‌ڵک و نه‌ته‌وه و پێکهاته جیاوازه‌کان ره‌فتاریان نه‌کرد و له راستیدا، خرانه پشت گوێ! و له ره‌فتارو هه‌ڵوێست وبریارهکانیاندا، له ماوی سیساڵی رابۆروودا، به پێچه‌وانه‌ی چه‌مکه‌کانی ئهوبهندانه، ره‌فتاریان کرد!
به‌م جۆره له یاساورێساگهلێکدا که ده‌ره‌تانێک بۆ هاتنه‌مه‌یدانی ئاوز یان هۆش و شعور و تێگه‌یشتن و لێکدانه‌وه‌ی مرۆڤ و هه‌نگاونان بۆ گوڕانکاری به له به‌رچاوگرتنی بارودۆخ و نیازه‌کان، له ئارادا نیه و هیچکه‌س وگروپ وبنکه و بنیاتیک وه‌ک سه‌رۆک کۆمار، پارله‌مان و رێکخراوی ئازاد(ئه‌گه‌رهه‌بێ که نیه)، ناتوانێ، له‌م دیواره که له سه‌ر بناخه‌ی سوننه‌تی هه‌زارانساڵ پێش دانراوه، خشتێک که‌م یان زیاد بکا، دواتر له جه‌رگه‌ی لایه‌نگرانی شه‌یدای ئه‌م قه‌واره و ده‌سه‌ڵاتی ویلایه‌ت فه‌قێدا، کۆمه‌ڵیک له ژێرناوی رووناکبیری ئایینی یان چاکساز یخوازدا سه‌ری هه‌ڵدا. ئه‌وه بوو ماوه‌یه‌کی زۆر نه‌ک ته‌نیا راگهینهرهگشتییه کانیان به خۆیانه‌وه سه‌رقاڵکرد که گۆیا دژی بیری سوننه‌ت خوازه‌کانن و تێکۆشان نیشان بده‌ن ئه‌وان هه‌ڵگری ئهوبیروتێرامانانه نین که له زه‌ینی سوننه تخوازا ندا، هێلانه‌یان کردووه وتێدهکؤشن موو بوموو، به‌سه‌رخه‌ڵکدا بیانسه‌پێنن! به داخه‌وه، ئه‌م شانۆگه‌رییه یان بێژین، ئه‌م جه‌نگه زهڕگهرییه، گه‌یشته ئه‌و پله که گۆیا چاکسازخوازهکان، له دوو ده‌وره‌دا، وبه ماوه‌ی هه‌شتساڵ، گوڕه‌پانی گۆیا، هێزی جێیبه جێکه ریان داگیر کرد! به وته‌یه‌کی دیکه، ده‌نگده‌ران به هیوای چاکسازی له دۆخی سیاسی و ئابووری و فه‌رهه‌نگی وکۆمه‌ڵایه‌تی وڵات‌دا، ده‌نگیان به سه‌ید خاته‌می بێده‌سه‌ڵات دا!! به‌ڵام وه‌ک هه‌موومان ئاگادارین، له‌وماوه‌دا، خاته‌می و هاوبیره‌کانی، نه‌ک ته‌نیا نه‌یانتوانی به‌ندێک یان ماده‌یه‌ک له یاسای دارێژراو له1400سال پیش و جێگرتوو له به‌ڵگه نامه‌کانی یاسایی و ئه‌گه‌ر ویستیان رهفتارپێکراو له وڵات‌دا، بگوڕن، به‌ڵکوو سه‌ره‌رای زۆربهبوونی نوینه‌رانی گۆیا چاکسازی‌خوازان له پارله‌مانی ده‌وره‌ی شه‌شه‌می پارله‌ماندا، نهیشیانتوانی یاسای چاپه‌مه‌نی، نه‌ک ته‌نیا بگوڕن، به‌ڵکوو به فه‌رمانی تاکه باڵغی وڵات واتا وه‌لی فه‌قی، نه‌شیان توانی بیخهنهبارباس! بێجگه له‌وه، له‌و هه‌شت ساڵه‌دا، کۆشتاره زنجیره‌ییه‌کان، هاته ئاراوه ونیشتمانپه‌روه‌ر و ئازادیخواز ورووناکبیرانی ره‌خنه‌گر له سیاسه‌تی سه‌رکۆت، دانه دانه و به به‌رنامه‌ی ده‌وله‌تی، نه‌ک ته‌نیا کوژران ولاشهکهیان وندا کرا یان خرایه که‌نداڵی په‌راوێژی شاره‌کان، به‌ڵکوو له ماڵی خۆیانیشدا وبه ده‌ستی چه‌قۆکێشه‌کانی خۆدی رژیم، چهقۆئاژینکران و له‌و پیوه‌ندییه‌دا، سه‌رۆک کۆماری به‌رعۆده‌ی ئاسایش و پاراستنی گیانی خه‌ڵک، نه‌یتوانی هه‌نگاویک هه‌ڵبگرێ! چوونکه ئه‌م جینایه‌تانه به فتوای وه‌لی فه‌قێ، ئه‌نجام درابوون و سه‌یدیش ملکه‌چی ئه‌و قه‌واره بوو. ناراست بێژییه ئه‌گه‌ر ئاماژه به‌وه نه‌که‌ین که له ده‌وره‌ی خاته‌میدا، رووسه‌ری ژنان، هه‌ندیک هه‌ڵکشا وکه‌متر له شه‌قا مه کاندا، به ناوی پاراستنی پۆششی ئیسلامی، خه‌ڵک ئازاردرا. به‌ڵام ئایا خه‌لکی ئیران، ته‌نیا خوازیارن، رووسهرییهکان، سانتیمیک ههڵکشن و ئیترهیج داخوازییه‌کیان نیه؟! هه‌رجۆرێک بێ وه‌ک وتم ئه‌م گروپهشانۆگهره که له خۆشباوڕی خه‌ڵکی تینووی ئازادی که‌ڵکیان وه‌رگرت، به تایبه‌ت سه‌رۆک کۆماری چه‌ند دیمه‌ن، توانی به‌شێکی که‌م له ئازادییهدیموکراتیکهکان یان پاراستنی مافی مرۆڤ یان ده‌یان گرفتی فه‌رهه‌نگی، ئابووری نه‌ته‌وه‌یی و یه‌کسانیخوازی چاره‌سه‌ربکا یان ئاڵقه‌یه‌ک له زنجیری یاساگه‌لی پاشکه‌وتوانه‌ی چهرخاکانی تاریکی ونیوهراست، هه‌ڵگری و گۆڕانکارییه کی بنه‌ره‌تی و سازگار له‌گه‌ڵ گیانی سه‌رده‌م، پیک بێنێ؟!
دوای خاته‌می ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، بێ په‌رده و به راشکاوی، ئه‌وه‌ی له نێوه‌رۆکی ئهوبیروبۆچوونهدا وله مێشکی ئاخونده‌کانی باره‌گای ویلایه‌ت فه‌قێدا هه‌یه وخوازیاری په‌یڕه‌وی لیکردنین، ره‌فتاری پیکردووه وموو یه‌ک لهوریبازه لای نه‌داوه ولایش نادا. به له‌به‌رجاوگرتنی ئه‌م کۆرته باسه، ئێستا سه‌ید خاته‌می ویاران، به هه‌گبه‌یه‌کی فرتوفێڵه‌وه و له سه‌ر حیسابی زه‌مینه‌ی پێشوو، گه‌ڕاوه‌نه‌ته‌وه سهرگوڕهپانهکه وخاته‌می ده‌یهه‌وێ به هه‌لگرتنی درۆشمی بێناوه‌رۆک و نه‌گونجاو له‌گه‌ل، بنه‌ما کانی بۆ چوونی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌کان له وڵات‌دا، بۆ سێیه‌مینجار، زیاتر له چل میلیون ده‌نگده‌ری خه‌ڵکی لێقه‌وماوی ئێران، فریوبدا!! له‌و پیوه‌ندییه‌دا، له ترسی ئه‌وه نه‌کا خه‌ڵک له رابۆردوو، فیربووبێتن و ئه‌مجاره، ده‌نگی پێنه‌ده‌ن، ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر، عهبدوڵلانووری، هان دا رابگه‌ێنێ که چاره‌سه‌رکردنی گرفتی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی ئێستای ئێران، ته‌نیا له قاپۆڕی دابه‌زاندنی قه‌واره‌ی فیدراڵیدا، گۆنجاوه. هه‌ڵبژاردنی ئه‌م درۆشمه، له‌م کاته‌دا، به له به‌رچاوگرتنی هه‌وڵ وتێکۆشانی رووناکبیران وشۆڕشگێڕانی نهتهوهبێبهشهکانی دانیشتووی ئێرانه که له قه‌واره‌ی "کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ"دا خوازیاری فیدراڵیکردنی ئێرانن و له هه‌ڵگرتنی ئهودرۆشمهدا، خۆیان پیناسه‌کردووه. هه‌روه‌ها له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ گیروگرفتی مه‌یدانی وههمیشهزیندووی داخوازه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد وکێشهرهواکهی خه‌ڵکی کوردستان وبۆ وه‌رگرتنی ده‌نگ، ئه‌بته‌حی، جێگری خاته‌می، فریوکارانه، رایگه‌یاند که خاته‌می، له دوودهورهی سه‌رکۆماری خۆیدا، گرفتی سیاسی کوردستانی هه‌ست پێکردووه و ئیستاش ناوبراو هه‌ر ئه‌و هه‌سته‌ی هه‌یه! هه‌رچه‌ند هه‌ستکردن به شتێک به واتای برواپێکردن به‌و دیاردهنیه و ئه‌گه‌ر بڕواش هه‌بێ، به واتای لیکدانه‌وه‌ی زانستیانه وگه‌ران به دوای چاره‌سه‌رکردنیدا نیه، به‌و حاڵه، نه خاته‌می و نه ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و نه تاکه‌که‌سی باڵغی وڵات، هیجیان بڕوایان به چاره‌سه‌رکردنی پرسگری نه‌ته‌وه‌کانی ئیران ووهڵامدانهوه به داخوازه‌کانیان نیه، چونکه داخوازهدێموکراتیکهکان، له قاڵبی بیرکردنه وه‌ی ئه‌واندا، ناگونجێ و له بنه‌ڕه‌تدا، بیره‌که‌یان، دژی ئازادیخوازی و دابه‌زاندنی پرنسیپه‌کانی دێموکراسییه. به وته‌یه‌کی دیکه له قامووسی ئه‌واندا، و شهگهلی، وه‌ک: مافی مرۆڤ، دێموکراسی، یه‌کسانیخوازی، مافی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کان، ئازادی راگه‌یاندن ونووسین و قه‌ڵه‌م ومافی وه‌ک یه‌کی ژن وپیاو و..، نه‌نووسراوه ودانهرهکهشی بروای به‌و چه‌مکانه نه‌بووه. به وته‌یه‌کی دن، بیروههڵوێست وتێڕوانینی ئه‌وان، دژی ئه‌م مافانه‌یه و گه‌ڵاڵه‌کردن یان راگه‌یاندنی ئه‌م جۆره وڕاوهگهله، ته‌نیا بۆ بازارگه‌رمی وفریو وراکێشانی سه‌رنجی رۆڵه‌کانی نهتهوهژێر ده‌سته‌کان به تایبه‌تی بۆ هاندانی خه‌ڵکی کوردستانه، بۆ ئه‌وه بۆ سییه مینجار، هه‌ڵه که‌یان دووپات بکه‌نه‌وه! له‌وانه‌شه به هۆی سته‌می بێ ئه‌ندازه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، خه‌ڵک بێژن:"له ترسی گازگرتنی ئه‌ژدیهاکان، ده‌خوازن، له سه‌رپشتی دووپشکه کان، وچان بگرین!"
هه‌رجۆرێک بێ، هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌رهه‌موو ئهوخهڵکانهش، به خۆ دیار یکهوری پله‌ی سه‌رۆک کۆماری، ده‌نگ نه‌ده‌ن، سه‌رئه‌نجام له کڵاوی جادووگه‌ریی ویلایه‌ت فه‌قێیه‌وه، گیانله‌به‌رێکی دڵخوازو وگوێ له مستی وه‌ک ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، سهروهدهردهنێ، لهوبارهشدا، خه‌ڵکی ئێمه پێویسته، له‌و فرتوفێڵه، ئاگاداربن و به زانیارییه‌وه ههنگاوههڵبگرن. هه‌ڵبژاردنی ئازاد، به‌و واتایه‌یه که له گوڕه‌پانی ململانێدا، چه‌ند رێکخراو له وڵات‌دا بتوانن دوور له کاریگه‌ری نفوزی ده‌سه‌ڵات له سهرچالاکییان، تیبکۆسن وههرکامه ئازادانه، به‌رنامه‌ی چاکسازی خۆی له مهرزیاتر خزمه‌تکردن به خه‌ڵک و دابینکردنی داخوازهرهواکانیانی ئابووری، کۆمه ڵایهتی، سیاسی وفهر هه‌نگی، رابگه‌ینێ وئه‌وجار خه‌لک به ئازادی و ه له‌به‌رچاو گرتنی دابینکردنی داخوازه‌کانی، به ویستی خۆی، باشترین و دێموکراتترین هه‌ڵبژێرێ. ئه‌مه‌ش له قاپۆری قه‌واره‌ی ویلایه‌ت فهقیدا، هه‌م بڤه‌یه و هه‌م نه‌گونجاو.
.. خه‌لێقی16/2/2009، سوید.
RSS
چاپ کردن/Print
|
|
|