تکایه ئێره کلیک بکه‌ن بۆ خوێندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که PDF
نووسینی مه‌رزیه جه‌وانمه‌رد
پێشه‌کی
ئوتوریته‌ی دووقات
تا ئه‌و جیگایه‌ی كه ئاوڕ له ڕابردووی بنه‌ماڵه دراوه‌ته‌وه، ئه‌وه ده‌رکه‌وتووه که باب ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌دا هه‌بووه. ده‌سه‌ڵاتی باوکێتی هاوته‌ریبی ئۆتۆریته‌ی مێردایه‌تی بووه. به باوه‌ڕی مێژووناس و دادناسان ڕێشه‌ی کۆنی ده‌سه‌ڵاتی باوکێتی و مێردایه‌تی "ئوتۆریته‌ی دووقات"، له هێندوستانه‌وه هاتووه. له نووسراوه پیرۆزه‌کانی ئه‌م هه‌رێمه وه‌ک Veda, Arya, Sutraدا، بنه‌ماڵه وه‌ك باوه‌ڕ و ئیمانێكی گرووپی چاوی لێكراوه. باب به سه‌رۆكی گروپه داندراوه و، ئه‌رکی ئه‌وه بووه چاوی له‌سه‌ر ئاكاری ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه (خێزان و منداڵان) بێ و، پرسیاریان لیان پرسێتهوه.
به هه‌مان شێوه ئایینه نوێکانیش هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنیان و، یان ورده‌رده په‌ره‌یان به ده‌سه‌ڵاتی باب دا. له کۆتاییدا باب بوو به خاوه‌نی سیسته‌مێکی ده‌سه‌ڵاتی و مافێكی بێ سنوور.
هه‌روه‌ها به پێی به‌ڵگه مێژووییه‌کان و دانپێداهێنانی شاهیدان ئه‌م سیسته‌مه، ده‌سه‌ڵاتییه ته‌نانه‌ت زۆر به قووڵی شوێنی خۆی له‌سه‌ر باری ده‌روونی ئینسانه‌کان داناوه. ژن و منداڵ وه‌ک ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه ڕاسته‌وخۆ له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م سێسته‌مه‌دا ژیاون و، خۆیان گوونجاندووه.
به مه‌به‌ستی تاوتوو و نووسینی ئه‌م وتاره واتا پرسی "غه‌ریزه یان ئه‌وینی دایکێتی"، چاوێک به ڕوانگه‌ی ئایینی مه‌سیح له ئاست ئه‌و پێگه و شوێنه‌ی که داوییه‌تی به ژن - دایک - منداڵ داده‌خشێنین. هه‌روه‌ها چاوێکیش به باردۆخی ژن - دایک - منداڵ به گشتی له‌کۆمه‌ڵگای ئوڕوپا و به تایبه‌تی فرانسا دادێنین.
مه‌سیح و بنه‌ماڵه
باس له ئه‌وه ده‌کرێ که یه‌کێک له‌و ڕێبازه شۆڕشگێڕانه‌ی عیسای مه‌سیح گرتیه به‌ر ئه‌وه بوو که هه‌ستی خۆشه‌ویستی له نێو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌دا ڕابهێنێ. مه‌سیح گووتبووی؛ "ئوتۆریته‌ی باوكێتی ئه‌وه نییه كه ئاره‌زووی باوك بپارێزێ ،به‌ڵكوو ئه‌وه‌یه ئاره‌زووی منداڵ بپارێزێ. ژن- دایك كۆیله‌ی پیاو- مێرد نییه، به‌ڵكوو هاوده‌مێتی". هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به منداڵ گوتوویه‌تی: -"منداڵ پیرۆزه."
"Elisabeth Badinter" گووته‌ی مه‌سیح لێکداداته‌وه و ده‌ڵێ؛ "مه‌سیح له په‌یامه‌که‌یدا ئه‌مه ڕاده‌گه‌ینێ که مێرد و ژن یه‌كسانن و، له‌به‌رامبه‌ر منداڵدا هه‌ردووک هه‌مان ماف و ئه‌ركیان هه‌یه".
به‌ڵام بابزانین ئه‌وانی به جێگای مه‌سیح دانیشتین چۆن ڕێبازی مه‌سیحیان گرته‌به‌ر. ....
تکایه ئێره کلیک بکه‌ن بۆ خوێندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که PDF
RSS
چاپ کردن/Print