تکایه ئێره کلیک بکه بۆ خوێندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که 14 لاپه‌ره‌یه PDF
ده‌ستپێك
له ساڵی1980 له شاری Duluth دالات، له Minnesotaمینێسوتا، قه‌تڵێكی وه‌حشیانه قه‌وما. دوای ئه‌م ڕووداوه The Duluth Abuse Intervention Project (DAIP) "پڕۆژه‌ی به‌رگری توندوتیژی دالات" به مه‌به‌ستی گۆڕانكاری له كۆمه‌ڵگادا به تاقیكردنه‌وه‌ی مێتۆدێكی نۆ هه‌ستا، كه تێدا ئه‌م گرفته واتا توندوتیژی پیاو له ئاست هاوسه‌ره‌كه‌ی به وردی شیبكاته‌وه.
كارمه‌نده‌كانی (DAIP) تاوتۆی ئه‌م بابه‌ته‌یان كرد و، هه‌وڵیان دا و كاریان كرد تاكوو ڕێكخراوه‌كانی چاو‌دێر له یاسا و ڕێسا، سیسته‌می داد و، به‌ڕێوه‌به‌رانی بنكه خزمه‌تگوزارییه‌كانی كۆمه‌لآیه‌تی ڕازی بكه‌ن كه به جێگه‌ی ئه‌وه‌یكه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی هاكه‌زایی له‌سه‌ر كه‌موكوڕی سیسته‌می مه‌وجود بكه‌ن، ئیزنیان پێبدرێ پشكنینێكی چڕ‌وپڕ له‌سه‌ر كاره‌كانی پولیس، دادگه و، بنكه‌كانی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵگا بكه‌ن و بزانن هه‌ڵسوكه‌وت و كاریان له پێوه‌ندی له‌ته‌ك ئه‌م دیارده‌یه چۆن بێ. له مێتۆدی پرۆژه‌كه‌دا به‌ڵگه هاتبووه، كه بتوانرێ ڕوو له به‌رپرسان بكرێ و، قورسایی بخسترێته سه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی كۆمه‌ڵگا، نه‌ك سه‌ر ژنی لێدراو. له ماوه‌ی ساڵێكدا پێشه‌كی و تاكتیكی پرۆژه‌كه گه‌شه‌ی كرد و، تاقیكردنه‌وه‌ییه‌كی كۆمه‌لایه‌تی وه‌كاركه‌وت.
به هۆی زیادبوونی زۆری ژماره‌ی گیراو و شكایه‌ت لێكراوان، شاری دالات تووشی شیكردنه‌وه‌ی گرفتێكی گه‌وره‌تری تر هات: ئیمه ده‌بێ له ته‌ك ته‌واوی ئه‌و پیاوانه چ بكه‌ن؟ دادگه هه‌وڵیدا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بارودۆخێكی وه‌ها دشوار نییه و، بۆ یه‌كه‌م جار یاساشكێنی ده‌كه‌ن، بڕیاری سه‌زای زیندانیكردنیان له‌سه‌ر نه‌دا، به‌ڵكوو ده‌رفه‌تیان بۆ بڕه‌خسێنێ كه بتوانن خۆیان بگونجێنه‌وه.
ئێمه‌به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندن، پێداچوونه‌وه و گه‌شه‌كردنی پرۆژه‌كه‌مان واتا پلانی ڕاهێنانه‌كه‌مان داوامان له گروپێكی بچووكی چالاكانی جولآنه‌وه‌ی ژنان كرد كه بێنه شاری دالات و، ئه‌م ئه‌ركه وه‌ئه‌ستۆ بگرن، تاكوو دوایی له لایه‌ن گروپێكی چالاكی ڕواێژكاری بنه‌ماڵه كه له لایه‌ن دادگه‌وه ده‌ستوریان پێدراوه به‌كار بهێندرێ و بكرێ به هه‌وڵێكی چاكسازی. گروپی ڕاسپارده‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن، خاڵی ده‌ستپێكی پلانه‌كه‌ی ئێمه‌ی كه به‌مه ده‌ستیپێده‌كرد - چ شتێك له پشت فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌م دیارده دا هه‌یه- به‌دڵ نه‌بوو. ئه‌وان ئێمه‌یان ڕێنمۆنی كرد كه خاڵی ده‌ستپك به پرسیاركردن له ژنه لێدراوه‌كه ڕا ده‌ستپێبكا:
_ بۆ، ئه‌و بووته تابڵۆی نیشانه‌ی لێدانی پیاوه‌كه؟
_ توندوتێژی پیاوه‌كه‌ی لا ئاست ته‌رازی ده‌سه‌لآتی چ كاریگه‌رییه‌كی له پێوه‌ندی ئه‌واندا هه‌یه؟
_ ئه‌و واتا پیاوه‌كه كاتێك لێده‌دا ده‌یهه‌وێ به‌م لێدانه ئاڵوگۆڕی له چ شتێك‌دا بكا؟
_ بۆ، ئه‌و واتا پیاوه‌كه دایم وه‌ها ده‌زانێ له پێوه‌ند له ده‌سه‌لآتدا حه‌ق به ئه‌وییه؟
تکایه ئێره کلیک بکه بۆ خوێندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که 14 لاپه‌ره‌یه PDF
RSS
چاپ کردن/Print