له ساڵی1979وه که به‌رهه‌می راپه‌ڕینی خه‌ڵکی دانیشتووی ئێران، به هۆی ره‌وتێکی کۆنه‌په‌رست وسۆننه‌تی وپاشکه‌وتووه‌وه، تاڵانکرا،هه‌تا ئێستا (ساڵی 2009ی زاینی)، هه‌رچوارساڵ جاریک شانۆگه‌ری هه‌ڵبژاردن بۆ گۆیا پارله‌مان وسه‌رۆک کۆمار، دووپات ده‌بێته‌وه! دیارده‌ی راپرسین وهه‌ڵبژاردن که به‌شێکه له دیارده‌کانی قه‌واره‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی دێموکراتیک،(نه‌وه‌ک ئیستا) له یونانی کۆنه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا و دوای له دایک بوونی نوێ یان رێنسانس، له نیوه‌ی دووه‌می چه‌رخی شازده‌ی زایینی به‌م لاوه له ئورووپا و ئه‌مریکا، دیسان له گه‌مه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی خه‌ڵکدا، هاته‌وه مه‌یدان. مه‌به‌ست له به‌رێوه‌بردنی ئه‌م دیارده، رێگا خۆشکردنه بۆ به‌شداری راسته‌وخۆی خه‌ڵک به شیوه‌ی نوێنه‌رایه‌تی یان ناراسته‌وخۆ، له دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆیاندا. چوونکه ئه‌گه‌ر ده‌ره‌تانیکی وه‌ها ئازاد بۆ به‌شداری له‌و چه‌شنه‌ی ته‌نانه‌ت تاکه‌که‌سه‌کانیش فه‌راهه‌م نه‌کرێ، خه‌ڵکی وه‌ها بۆی هه‌یه، مل بۆئه‌و یاساگه‌له دانه‌نوینی، که به جۆرێک له جۆره‌کان له دانانیاندا، جێ په‌نجه‌ی دیارنه‌بێ. که‌وا بوو ئامانجیش بریتییه له پیک هێنانی پارله‌مانیک (له قه‌واره‌ی نوینه‌رایه‌تیدا) له‌کۆی نوێنه‌رانی خه‌ڵک. ده‌کرێ سه‌رۆک کۆماریش ئه‌م نوێنه‌رانه هه‌ڵی بژێرن یان راسته‌وخۆ هه‌ڵبژاردنی بۆ ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌رکی نوینه‌رانی پارله‌مان له وه‌ها قه‌واره‌یه‌کدا، بریتییه له که‌ڵک وه‌رگرتن له هۆش وزانیاری له بواره‌جۆراوجۆره‌کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابووری وفه‌رهه‌نگییه کاندا بۆ چاکسازی وپێش خستنی ئه‌وبوارانه ودانانی یاسای گۆنجاو له‌گه‌ڵ گیانی سه‌رده‌م و به مه‌به‌ستی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وخه‌ڵکه که ئه‌وان نوینه‌ریانن. به وته‌یه‌کی دیکه ئه‌م نوێنه‌رانه، ده‌بێ خاوه‌ن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌بن که هه‌ر یاسا و رێسایه‌ک ده‌بێته له‌مپه‌ری پێشکه‌وتن و دابینکردنی مافی هاووڵاتیان ولایه‌نی پاوانخوازی تێدایه یان بۆجوونی ده‌سته‌وبه‌سته‌یه‌ک راده‌گه‌ینێ و له به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵێکی خاوه‌ن سامان وده‌سه‌ڵاتدایه، به قازانجی گشتی، ده‌سکاری بکری و ئه‌گه‌ریش پێویست بێ یاسایه‌کی دیکه له‌جێ ئه‌ودابنێن.
ئه‌م ره‌وته له وڵاتانی ده‌سه‌ڵات دێموکراتیک‌دا، به سه‌دانجار په‌یره‌وکراوه. به‌ڵام له ئێرانی ئاخوندی‌دا، به پێ چه‌مکی قه‌واره‌ی کۆنه‌په‌رستانه‌ی ویلایه‌ت فه‌قێ، یه‌که‌م- تاکه که‌سیک که وه‌لی فه‌قێ بی، وه‌ک خۆی لافی ئه‌وه‌لێده‌دا، له لایه‌ن خوداوه وه‌ک تاکه‌ره‌سیوی کۆمه‌ڵ، وه‌ک هۆشی گشتی! بۆرێبه‌رایه‌تی خه‌ڵک دیاریکراوه! ئه‌م تاکه نێره ره‌سیوه، به‌رواله‌تیش بووه، به‌سه‌رفه‌رمانگه‌لیکدا که په‌یامبه‌ران هه‌زاران ساڵ پێش گوتوویانه، له لایه‌ن خوداوه هاتوون، چاوه‌دێره و بۆ ئه‌م چاوه‌دیرییه‌ش ئه‌و داموده‌زگایه‌ی پیویسته.
دووه‌م- هیچکه‌س و ره‌وتیک خاوه‌ن ئه‌ومافه نیه، پرسیار له چه‌ندوچوونی ئه‌و فه‌رمانگه‌له بکا یان بیانگۆرێ.
سییه‌م- ئه‌م فه‌رمانگه‌له یان ئه‌و یاسا نه‌گۆڕانه، کراونه‌ته یاسای بنه‌ره‌تی وڵات و یاساگه‌لی مه‌ده‌نی وکۆمه‌ڵایه‌تیش نابێ له‌وچوارچیوه‌بترازن. که‌وابوو نوینه‌رانی پارله‌مان یان سه‌رۆک کۆماری کارتۆنی له چوارچیوه‌ی ئه‌وتویکڵ گوێزه‌دا، خاوه‌ن چ ده‌سه‌ڵاتیکن تا دیاریکه‌ران وده‌نگ پیده‌رانیان چاوه‌ڕوان بن به قازانجی ئه‌وان، یاساگه‌لی نادیموکراتیک و ئازادیکوژ وخاوه‌ن ریشه له فه‌رهه‌نگی جاهێلیدا، بگۆڕن؟! هه‌ربۆیه ده‌بێژین، هه‌ڵبژاردن له ئیران‌دا بێجگه له شانۆگه‌ری وفریودانی خه‌ڵکی نێوخۆ(که ئێستازۆربه‌یان، له فێڵه‌که ئاگادارن) وفریودانی بیرورای ده‌ره‌وه، شتێکی دیکه نیه. به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م راستییه‌تاڵه وئه‌م مۆته‌که‌زاڵه! به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردن و به‌شداری نه‌کردن له‌ودا، شتیک له‌و راستییه ناگوڕێ. له ولاتێکدا که له پێشدا یاساوچوارچیوه‌ی ماف وهه‌ڵسوکه‌وتی خه‌ڵک به هۆی فه‌رمانگه‌لی نه‌گوڕه‌وه دیاری کرابی، چ خه‌ڵک بێنه‌مه‌یدان وج نه‌ینه‌مه‌یدان، به فه‌رمانێکی خودایی که‌سیک وه‌ک سه‌رۆک کۆماروکه‌سانیک وه‌ک نوینه‌رانی گۆیا پارله‌مان، وه‌ک سه‌روه‌رده‌رنانی که‌رویشکیکی ئه‌فسووناوی له کڵاوی جادوو گه‌رییه‌وه، سه‌روه‌ده‌رده‌نێن و به‌نده‌ئاسا فه‌رمان و یاسا له پیشدا دیاریکراوه‌کان، جێ به‌جێده‌که‌ن.
له‌م بارودۆخه‌دا، نه‌یارانی شپرزه‌ی کۆماری ئیسلامی، به تایبه‌ت هێزه ده‌ست له‌توێکل گویزنراوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به گه‌رمای هه‌تاوی به‌هاری، له خه‌وراپه‌ڕیون ودێن وده‌چن وخه‌ریکی راگورینه‌وه‌ن که به خه‌ڵکی خه‌یاڵی خۆیان بێژن، به سه‌رۆک کۆمار، ده‌نگ بده‌ن یان نا! ئه‌وانه‌ی پێیان وایه خه‌ڵک ده‌بێ ده‌نگ بده‌ن، هه‌ندیک هێل و له‌له ومه‌رجی تواناپڕووکێنیان بۆ خۆدیاریکه‌ری سه‌رۆک کۆماری داناوه که ئه‌گه‌ربه‌ڵینی جێبه‌جیکردنیان بدا، ئه‌وا خه‌ڵک ده‌توانن، ده‌نگی بۆ بده‌ن.
درته‌دریا تومحکم سنگ بندم کرده‌ای
زان سپس گوئی که دامن ترنکن هوشیارباش!
وه‌ک ئاماژه‌م پیکرد، چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی له ئێران‌دا، هه‌زاران سال پێش به شێوه‌ی نه‌گوڕ دیاریکراوه وبه‌م جۆره هه‌رکه‌سه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وچوارچیوه، به‌ڵێن به خه‌ڵک بدا، له رایڵه و داوی شۆرای نیگه‌هبانی گۆیا پارێزه‌ری قانوونی ئاساسی وڵات و به‌یزه‌ی ئیسلام، تێناپه‌ڕی وشاپه‌ره‌کانی باڵی به‌ڵێنه‌کانی ده‌قرتێنن. که‌وابوو ئه‌م باسوخواسه بۆده‌سه‌ڵاتێک ده‌بێ که رێکخراوی جۆراوجۆر به بیروبۆ چوون وبه‌رنامه‌ی چاکسازی جۆراوجۆر و جیاوازه‌وه، به ده‌ره‌تانی وه‌ک یه‌که‌وه بۆ راگه‌یاندنی به‌رنامه‌ی خۆیان، بێنه مه‌یدان و له هه‌ڵبژاردندا به‌شداری بکه‌ن. ئه‌وکات خه‌ڵک هۆشیاربکرێنه‌وه که کامه‌ریکخراو یان کامه خۆدیاریکه‌ر، به‌شیکی زیاتر له مافه‌ره‌وا و پێشیلکراوه‌کانتان له به‌رنامه‌ی تێکۆشانی داهاتوویدا، گونجاند، ئه‌وا بچنه‌مه‌یدان و ده‌نگی پێ بده‌ن. کاتیک له ئێران‌دا هه‌لومه‌رجێکی وه‌ها له ئارادا نیه خۆدیاریکه‌ر بۆ پارله‌مان وسه‌رۆک کۆماری، ده‌بێ به مۆری شۆرای ناوبراو وئه‌ری گۆتنی وه‌لی فه‌قێ یان تاکه نیری ره‌سیوی وڵات!، بتوانێ ببیته‌کارتۆن و ناشبی له‌وجوارچێوه‌دا موو بپسێنێ!، ئیترباسکردن له‌وه که که‌سێکی وه‌ها به‌ڵین بدا، وا ده‌که‌م و وه‌ها ده‌بێ وه‌ها ده‌چێ، بێجگه له خۆخافڵاندن وخۆفریودان وله بازنه‌یه‌کی بۆشدا به‌ده‌ورخۆدا هه‌ڵسووران، واتایه‌کی دیکه‌ی نیه. ئه‌وه‌یه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته که نزیک به سیساڵه به سه‌رچاره‌نووسی هه‌مووگه‌لانی ئێران‌دا زاڵه وله‌قامووسی سیاسی ئه‌ودا، ته‌نیا کۆشتن و له سێداره‌دان و تاوان وه‌پاڵخستننووسراوه ومل بۆ هیج یاساورێسایه‌کی نیونه‌ته‌وه‌یی دانانوێنێ! ده‌بێ وه‌های بیبینی وخۆت بکه‌یته نه‌یاری قه‌واره‌یه‌کی له‌وچه‌شنه وبۆ دۆزینه‌وه‌ی وشه‌گه‌لی سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی وفه‌رهه‌نگی، له قامووسی نێونه‌ته‌وه‌یی په‌سندی جیهاندا، هه‌لوه‌دانه‌بی!
ستۆکهؤلم
20090423
www.peshmergekan.com
RSS
چاپ کردن/Print
slawo rezi taibat