له‌م دویانه‌دا، شێرکۆ کوڕی مامۆستاهه‌ژار،نووسراوه‌یه‌کی له سه‌ر ژیانی باوکی بڵاو کردووه‌ته‌وه که به وته‌ی خۆی، لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی که‌سایه‌تی باوکی ئاشکراکردووه!
دیاره"من"ی هه‌رکه‌سه، جیا له ده‌وروبه‌ری، خاوه‌ن، پێناسه‌یه‌کی تایبه‌تییه و مرۆڤ هه‌ر ره‌فتارێک ده‌کا و هه‌رهه‌ڵوێستێک ده‌گرێ، راسته‌وخۆ روویان له و"من"یه. باوکی، من، ماڵی من، برای من، وڵاتی من، سه‌ری من، قاچی من و... هه‌مووی به سه‌ر"من"دا بارده‌کری. هه‌ربۆیه کاتیک که‌سایه‌تی مرۆڤ له کۆمه‌ڵدا، هه‌ڵده‌پێچرێ، چ باش چ خراب و چ به‌رز وچ نزم، راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌ومنه‌دا پێوه‌ندی هه‌یه. وهه‌ر ئه‌و"منه"شه که مرۆڤ ده‌بێ ئاگای لیبێ، و به‌پێ هه‌ڵسوکه‌وتی باو، زیانی پێنه‌گه‌ینێ.
هه‌رجۆرێک بێ، ئه‌و راستییه شاراوه‌نیه و ته‌نیا به زمان‌زان و وێژه‌وانی نه‌ته‌وه که‌شمانه وه پێوه‌ندی نیه که هه‌ر که‌سێک، خاوه‌ن ده‌یان رایڵه‌ی پیوه‌ندییه به ده‌وروبه‌رییه‌وه. دایک یان باوک یان خۆشک وبرای که‌س یان که‌سانێکه، خه‌لکی ده‌ڤه‌رێکه‌و دراوسێ فڵانه‌ده‌ڤه‌ره. ئه‌گه‌رشوان بێ یان گاوان، مامۆستا یان دوکاندار، خویندکار یان کارگێر، وه‌زیر یان گزیربێ، له‌گه‌ڵ خاوه‌ن مه‌رو بزن وگا و قۆتابی وکارگێڕ و به کورتی خه‌ڵکی جۆراجۆر پیوه‌ندی هه‌یه. که‌سیک ده‌شی سه‌باره‌ت به بابی، کوڕ یان کچیکی باش بێ، به‌ڵام سه‌باره‌ت به هاوسه‌ره‌که‌ی، ره‌فتاری باش نه‌بێ و...هه‌روه‌ها ئه‌گه‌رنووسه‌ر وخاوه‌ن هۆنه‌ر وزانابی، ده‌توانێ له قۆناخی نووسین یان یاری شانۆگه‌ریدا، خاوه‌ن به‌هره‌یه‌کی به ناوبانگ بێ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی کێشه‌ی هه‌بێ. ده‌گۆنجێ له‌پله‌ی نووسیندا، ئافڕینه‌ری شاکاری هۆنراوه وپه‌خشان بێ و سه‌باره‌ت به بنه‌ماڵه‌که‌ی زمانتال و به‌دره‌فتاربی. یان زمانی نووسین و ئاڤتنی، له هه‌ندیک شوێندا جیاواز بێ و لێره وله‌وێ له جێهانی گه‌پلیداندا، وته‌ی ناشیرین له زاری بیته‌ده‌ر.
به بۆچوونی من، مامۆستاهه‌ژار وه‌ک زۆر له نووسه‌رو زاناکورده‌کان، له دانیشتنی تایبه‌تی و باسی دۆستانه‌دا، وه‌ک له‌نووسینه‌کانیدا، شاکاری ئافراندووه، که‌ڵکی له‌و تایبه‌تمه‌ندییه وه‌رنه‌گرتووه و له وشه‌گه‌لی باوی ئه‌ده‌بیاتی سه‌رزاره‌کی، که‌ڵکی وه‌رگرتووه. ده‌گۆنجێش په‌رتووکیکی به زمان و شێوه‌نووسینیک، به‌که‌سیک پێشکه‌ش کردبێ و دواتر گوتبیتی، ئه‌وکه‌سه خاوه‌ن ئه‌وپه‌سنانه نیه من بۆم نووسیه‌وه. یان مامۆستای زمان زان ووشه‌پاراو وه‌رگێری دانسقه وه‌ک هه‌ندێک له‌خه‌ڵکی ئاسایی، هه‌ندیک په‌سنی تایبه‌تی هه‌بووبی، که‌ئاشکرابوونیان، به که‌سایه‌تی به‌رزی زیانی گه‌یاندبێ. ئه‌مه و بوونی جیاوازی له نێوان نووسین و ئاخاڤتندا، له روانگه‌ی منه‌وه که مامۆستا وه‌ک بلیمه‌تێکی زمان‌زان و وێژه‌وان وخاوه‌ن هۆنه‌ر چاولێده‌که‌م، پله‌ی به‌رزی هۆنه‌ری ئه‌و که‌م ناکاته‌وه. مامۆستا، له وه‌رگێڕانی قورئاندا، خزمه‌تێکی به نه ته‌وه‌ی کورد و زمانه‌که‌ی کردووه که ته‌نیا ده‌گرێ له‌گه‌ڵ وه‌رگێڕانی ئینجیل وته‌ورات له زمانی عیبری و یونانییه‌و به زمانه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان یه‌ک له‌وانه به‌زمانی ئه‌لمانی به هۆی مارتین لۆتێره‌وه له ده‌وره‌ی رینسانس یان دووباره له دایکبوونی چه‌رخه‌کانی پازده و شا‌زده‌ی ئورووپادا، هه‌ڵسه‌نگیندرێ. به هۆی ئه‌وکاره، زمانی نه‌ته‌ویی ئاڵمان له دایک بوو وخه‌لک جیا له زمانی لاتین که زمانی کلیسابوو، به زمانی خۆی، له ناورۆکی ئینجیل، تێگه‌یشت. وه‌رگێڕانی نووسراوه‌که‌ی شه‌ره‌فخانی بتلیسی سه‌باره‌ت به به‌شێک له مێژووی کوردوکوردستان، دانانی هه‌نبانه‌بۆرینه‌و وچه‌ندین وه‌رگێڕانی دیکه‌ی هه‌ژاری موکریانی، بۆ هه‌تاهه‌تایه له ئاسمانی ئه‌ده‌ب ووێژه‌ی زمانی کوردی‌دا، وه‌ک ئه‌ستیره‌یه‌کی رووناک، ده‌دره‌وشێته‌وه. زیاتر له هه‌زارساڵه نووسراوه‌کانی فیلسوفی گه‌وره‌ی رۆژهه‌ڵات بوعه‌لی سینا له بواری پزشکیدا که به‌عه‌ربی نووسرابوو، هیچ نووسه‌ریک زۆری پینه‌شکا، بیکاته کوردی یان فارسی و زانای ئێمه(هه‌ژار) کردی به فارسی و له‌و پێوه‌ندییه‌دا، بۆ هه‌تاهه‌تایه، ناوبانگی له ده‌ره‌وه‌ی خاکی کوردستان، وندا نابێ.
جارێکی‌تر، ده‌بێژه‌م:" پله‌ی به‌رزی هه‌ژار له‌و بوارانه‌دا باسمکردن، لای من هه‌ربه‌رزه و هه‌ژار، له‌مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی‌دا، نه‌مره".
خه‌لێقی، سوید
19/7/2010
.........
بۆ خوێندنه‌وه‌ی کتێبه‌کانی شێرکۆ هه‌ژار ئه‌م سه‌ردێرانه کلیک بکه‌ن، کتێبه‌کان له ماڵپه‌ڕی باخه‌وان وه‌گیراون.
هه‌ژاری مرۆڤ و ده‌وروبه‌ری یا كاره‌ساتی كۆمیدیاییه‌ك - به‌رگی یه‌كه‌م - 2008
هه‌ژاری مرۆڤ و ده‌وروبه‌ری یا كاره‌ساتی كۆمیدیاییه‌ك - به‌رگی دووه‌م - 2010
له‌نووسراوانێكی قاچاغی قۆناغی خۆیان - وێڕای پاشكۆیه‌كی چه‌ند شیعری قاچاغی جه‌ماوه‌ری قاچاغ - 2008
RSS
چاپ کردن/Print