ئامانج و شێوازه‌كانی كۆماری ئیسلامی، بۆ سه‌پاندنی نفووزی زیاتری خۆی به‌سه‌ر گرووپه شیعه‌كانی عێراق، له وتوێژی ماڵپه‌ڕی دۆیچه‌وێله له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی، جێگری سكرتێری گشتیی حدكا
14-01- 1389
و : شه‌ریف فه‌لاح
پ ـ به‌ڕای ئێوه په‌یام و مه‌به‌ستی ئێران له بانگهێشتی ركه‌به‌ره‌كانی ئه‌یاد عه‌لاوی بۆ دانوستانی سیاسی و پشت گوێ خستنی ناوبراو چیه؟
و : مه‌سه‌له ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌ستێوه‌ردان و پێوه‌ندیی ئێران له‌گه‌ڵ ئوپۆزیسیۆنی شیعه له زه‌مانی سه‌دام كه ئه‌وكات زۆر چڕوپڕتر بووه. به‌ڵام جیاوازی له‌مه دایه كه ئه‌م پێوه‌ندی و ده‌ستێوه‌ردانانه پێشتر داپۆشراو و نهێنی بوون، به‌ڵام له‌م هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌ی پارلمانی عێراقدا به ته‌واوه‌تی ئاشكرا‌و به‌رچاوه. هه‌موو هه‌وڵی ئێران ئه‌وه‌یه كه له مه‌یدانی سیاسیی عێراقدا، زۆرینه به ده‌ستی شیعه‌كانه‌وه بێت و له‌ولاشه‌وه وڵاتانی قه‌راخ كه‌نداو، هه‌وڵیان داوه به لایه‌نگری له سوننه‌كانی عێراق له ئاستی نفووز و رۆڵی ئێران كه‌م بكه‌نه‌وه.
راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌رخه‌ری سه‌ركه‌وتنی سوننه‌كانه له هه‌ڵبژاردنی عێراقدا و ئه‌مه‌ش ئێرانی نیگه‌ران كردووه. مه‌به‌ستی ئێران له پێكهێنانی ئه‌و كۆبوونه‌وانه، ئه‌مه‌یه كه ئه‌یاد عه‌لاوی ببێته كه‌مینه. ئه‌وه‌ش شتێكی ئاساییه كه عه‌لاوی بانگهێشت نه‌كرێ، چوونكه ئامانجیئهم دانیشتنانه سه‌ركه‌وتنی جه‌ناحی شیعه و خستنه‌په‌راوێزی عه‌لاوییه.
پ ـ گرووپی سه‌در و حه‌كیم سه‌ره‌ڕای لایه‌نگری و پشتیوانیی ئێران، له هه‌موو لایه‌ن و گرووپه‌كانی دیكه له‌م هه‌ڵبژاردنانه ده‌نگی كه‌متریان هێنایه‌وه. به‌م زه‌مینه‌وه، ئاخۆ ئێران بۆ ده‌ستێوه‌ردان له چۆنیه‌تیی پێكهاته‌ی سیاسه‌تی داهاتووی عێراق شانسی ده‌بێ؟
و : به ته‌واوی راسته. كۆماری ئیسلامی له‌وه گه‌یشتووه له رێگای به‌هێزكردنی گرووپه‌كانی لایه‌نگری خۆیه‌وه به ئه‌نجامی شیاو نه‌گه‌یشتووه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه ئێَستا هه‌وڵ ده‌دات له نێوان گرووپه‌كانی حه‌كیم و موقته‌دا سه‌ده‌ر و مالكیدا هاوپه‌یمانییه‌ك پێك بێنێ. گروپی مالكی به 90 كورسی و هاوپه‌یمانیی سه‌ده‌ر و حه‌كیم 70 كورسی، ئه‌م سێ گرووپه پێكه‌وه به بوونی 160 كورسی ده‌توانن پۆستی سه‌رۆك وه‌زیری له خۆیان هه‌ڵبژێرن. هه‌ڵبه‌ت وادیاره موقته‌دا له‌گه‌ڵ مالكی رێك نه‌كه‌وتووه و نه‌یتوانیوه به‌و رێككه‌وتنه‌ی كه كۆماری ئیسلامی مه‌به‌ستیه‌تی بگا. بۆیه ته‌واوی نیگه‌رانییه‌كانی ئێران رێككه‌وتن و لێك نزیك بوونه‌وه‌ی سوننه‌كانه له ئه‌یاد عه‌لاوی.
پ ـ باس له‌وه ده‌كرێ كه كۆماری ئیسلامی بۆ ركه‌به‌ری و هاوسه‌نگی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستان كه پشتیوانی عه‌لاوی و سوننه‌كانه له عێراق، ده‌ست ده‌داته ئه‌م كارانه. به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، ئه‌م یارگیرییانه و هه‌روه‌ها سه‌پاندنی نفووزی ئاشكرای ئێران له عێراق، هه‌تا چه‌نده له‌گه‌ڵ رێوشوێن و نۆرمه ئاساییه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا ده‌گونجێ؟
و : حه‌ره‌كه‌ته ئاژاوه‌گێڕانه و سه‌ره‌ڕۆیانه‌كانی ئێران له ناوچه له‌گه‌ڵ هیچ رێوشوێنێكی دیپلۆماتیكدا نایه‌ته‌وه. كۆماری ئیسلامی ئه‌و كاره‌ی كه پێشتر به نهێنی و شاراوه ده‌ی كرد، حاشای لێ ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا به ته‌واوه‌تی راشكاوانه و به ئاشكرا ده‌ی كات. له راستیدا لێپرسراوانی كۆماری ئیسلامی نه ته‌نیا له سه‌پاندنی نفووزی خۆیان له وڵاتانی دراوسێ ترسێكیان نیه و شه‌رم نایانگرێ، به‌ڵكوو ئه‌مه وه‌كوو شانازییه‌ك له به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا و ركه‌به‌ره‌كانی دیكه‌ی خۆیان له ناوچه‌دا له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
پ ـ له لایه‌كی دیكه‌وه وادیته به‌رچاو كه ده‌وڵه‌تی عێراق له سه‌رده‌می كابینه‌ی مالكیشدا نزیكایه‌تییه‌كی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ ئێران نه‌بووه. ئاستی ئاڵووێره ئابوورییه‌كان له به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه نزم بوو و هیچ پشكێك له ئیمتیازی نه‌وتی عێراق نهردا به ئێران. ئاخۆ مالكی له داهاتووداشدا هاوپه‌یمانێكی جێگیر ده‌مێنێته‌وه بۆ كۆماری ئیسلامی؟
و : راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ته‌نانه‌ت مالكیش هه‌ندێ جار له هه‌مبه‌ر ده‌ستێوه‌ردانه راشكاوانه‌كانی ئێران له عێراق ئیعترازی كردووه. هه‌رچه‌ند مالكیش له سه‌داسه‌د كسی جێگای په‌سندی كۆماری ئیسلامی نیه، به‌ڵام پشتیوانیكردنی له لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ ئه‌وه‌یه كه شیعه‌كانی عێراق له ئاستی به‌رزی ده‌سه‌ڵاتدا بن. ئێستا موقته‌دا سه‌در پێشنیاری راپرسیی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیریی خستۆته روو، كه من پێم وایه ئه‌مه راسپارده‌ی ئێرانه. ئه‌گه‌ری ئه‌وه له گۆڕێ دایه كه مه‌به‌ستی ئێران له‌م راسپارده‌یه ئه‌مه بێت كه ئه‌گه‌ر بێت و ماڵكی نه‌چێته ژێر باری ئه‌م پێشنیاره‌وه، له گرووپی مالكیشدا ره‌وتێكی ناكۆكی و دووبه‌ركی و ركه‌به‌ری بێته ئاراوه. هه‌موو ئه‌م شێوه ئاڵوگۆڕانه رێكار‌و شێوازی كۆماری ئیسلامین هه‌تا بگاته ئامانجه‌كانی كه زیادكردنی نفووزی خۆیه‌تی له عێراقدا.
پ ـ هه‌ڵوێستی كورده‌كان له هه‌مبه‌ر ئه‌م پرسانه چیه؟ بازنه‌ی نفووز و كاریگه‌ریی گرووپه كوردییه‌كان له كێشمه‌كێش و دانوستانه‌كان بۆ ێكهێنانی ده‌وڵه‌تی هاوپه‌یمانیی عێراق چه‌نده؟
و : كورده‌كان له پارلمان و مه‌یدانی سیاسیی عێراقدا سه‌نگێكی به‌هێزن. ره‌نگه لایه‌نگریی كورده‌كان له عه‌لاوی و گرووپه سوننه‌كان، كاریگه‌ریی ئه‌رێنیی زیاتری بۆیان هه‌بێ، هه‌تا پشتیوانی له شیعه‌كان بكه‌ن. هۆكاره‌كه‌شی ئه‌مه‌یه كه گرووپه شیعه‌كان به‌سه‌ر یه‌كه‌وه 159 كورسیان هه‌یه و پێویستیان به پشتیوانی لایه‌نه‌كانی دیكه نیه. به‌ڵام گرفتی كورده‌كان له‌گه‌ڵ دوو لایه‌نی ركه‌به‌ر ئه‌مه‌یه كه نه عه‌لاوی و سوننه‌كان وه‌ڵامی ویسته‌كانیان داوه‌ته‌وه و نه گرووپه شیعه‌كان. كورده‌كان هیوایان به هیچكام له‌و گرووپانه نیه و هه‌تا ئه‌و جێگایه‌ی من ئاگادار بم، هێشتا بڕیاریان نه‌داوه لایه‌نگری له چ لایه‌نێك بكه‌ن.
پ ـ به‌ڵام ئاغای تاڵه‌بانی سه‌ركۆماری عێراق پێوه‌ندییه‌كی نزیكی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه. ئه‌م پێوه‌ندییه چاكانه، له كێشمه‌كێش و هاوكێشه سیاسییه‌كانی عێراقدا هێچ رۆڵێكیان نیه؟
و : من پێم وایه تاڵه‌بانی دانبهخوداگری ده‌كات. ئه‌و نایهه‌وێ له ركه‌به‌ریی نێوان شیعه و سوننه‌دا، لایه‌نی هیچ لایه‌ك بگرێ. هۆكاره‌كه‌شی ئه‌مه‌یه كه بارودۆخی كورده‌كان له عێراق هێنده جێگیر و سه‌قامگیر نیه و هه‌رچه‌شنه لایه‌نگرییه‌ك بۆ ئه‌وان خه‌سارهه‌ڵگر ده‌بێ. به‌ڕای من، ئه‌وان وه‌كوو گرووپێكی پارلمانی ده‌مێننه‌وه. ره‌نگه له هه‌ندێ مه‌سه‌له له ناو پارله‌ماندا لایه‌نی سوننه‌كان و له هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی دیكه‌شدا لایه‌نی شیعه‌كان بگرن. به دووری ده‌زانم كه ئه‌وان به فه‌رمی و ئاشكرا له‌باره‌ی ركه‌به‌ری و كێشه‌و ناكۆكییه‌كانی هه‌نووكه‌وه هه‌ڵوێستێك بگرن.
..
سه‌رچاوه: کوردستان مێدیا
RSS
چاپ کردن/Print